رووداو دیجیتاڵ
کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، شەپۆلێکی خۆڵبارین سلێمانی و چەمچەماڵی گرتووەتەوە و مەودای بینین دابەزیوە بۆ 3 بۆ چوار کیلۆمەتر؛ بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانیش دەڵێت، سبەی کاریگەرییەکەی بەرەو کەمبوونەوە دەڕوات.
شەوی هەینی، 30ـی حوزەیرانی 2023، کەشناسیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، شەپۆلێکی خۆڵبارین هەردوو شاری سلێمانی و چەمچەماڵ و چەند ناوچەیەکی دیکەی گرتووەتەوە؛ مەودای بینین لە سلێمانی چوار کیلۆمەترە و لە چەمچەماڵ 3 کیلۆمەتر.
لەوبارەیەوە ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانی ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئەوەی هەیە تەپوتۆزە؛ لە سبەینێوە بەرەو کەمبوونەوە دەڕوات".
بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانی گوتیشی، لە سێشەممەی داهاتووەوە پلەی گەرما لە هەرێمی کوردستان بەرز دەبێتەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی لە مانگی تەممووزدا دەبین گەرماکە ئاساییە و هاوینەیە.
هاوکات شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئەو خۆڵبارینەی ئەمشەو هەیە بەشێکی کەمیی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و لاوازە".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ