رووداو دیجیتاڵ
لە دۆخێكی ئابووریی نالەباردا، کە نرخی سووتەمەنی هاونیشتمانییانی نیگەران کردووە، RT BANK و بەنزینخانەکانی کوردنەفت دەرفەتێکی زێڕینیان بۆ هاوبەش و شۆفێران رەخساندووە. لە ئێستاوە، هەر شۆفێرێک بە کارتی RT BANK پارەی بەنزینەکەی بدات، راستەوخۆ 10%ـی کۆی گشتی پارەکە دەچێتەوە گیرفانی خۆی.
محەممەد ناسح 6 ساڵە خاوەنی کارتی RT BANKیە و یەکەمجارە بەم شێوەیە سوود لە کارتەکەی وەربگرێت. ئەو لەبارەی ئەزموونەکەیەوە بۆ رووداو گوتی: "لە کۆی 50 هەزار دینار، من تەنیا 45 هەزار دینارم دا بە بەنزینخانەکە، واتە 5 هەزار دینارم گەڕایەوە گیرفانم."
محەممەد ناسیح گوتی، "لەم شەش ساڵەدا بەتایبەت لە سێ ساڵی یەکەمدا، کارتەکە کەمتر لێرە بەکاردەهات، بۆیە زیاتر لە گەشت و شتی دیکە بەکارمدەهێنا. هەمیشە دەمگوت خۆزگە رۆژێک لای خۆشمان وای لێبێت. شوکر بۆ خودا بە زیادبێت، خەریکە بەرەوپێش دەچێت و زۆر زۆر کارئاسانیت بۆ دەکات."
ئۆفەری داشکاندنی 10%ـی RT BANK تەنیا بۆ 13 لقی بەنزینخانەکانی کوردنەفت لە سەرانسەری هەرێمی کوردستانە. ماوەی 10 رۆژە داشکاندنەکە دەستیپێکردووە و بۆ ماوەیەکی کاتی بەردەوام دەبێت. بۆ ئەو کەسانەش کە هەڵگری کارتی RT BANK نین، کردنەوەی هەژمار و داواکردنی کارتەکە تەنیا 10 خولەکی پێویستە.
ئیلیان سەڵاحەدین، بەرپرسی بەشی بازرگانیی RT BANK لقی هەولێر بە رووداوی راگەیاند: "هەموو ئەو کەسانەی هەژماری بانکییان هەیە لە RT BANK دەتوانن سوودمەند بن لەم ئۆفەرە. هەروەها ئەو کەسانەی کە هەڵگری کارتی RT BANK نین، واتە هەژمارێکیان نییە، ئێستا بە رێگەیەکی زۆر ئاسان دەتوانن ئەپلیکەیشنی RT BANK دابەزێنن و داوای کردنەوەی هەژمار بکەن. هەژمارەکەیان لە کاتێکی زۆر کەمدا دەکرێتەوە و کارتەکانیان لە رێگەی پۆستی خێراوە دەتوانێت بگەیێندرێتە ماڵەوە یان ئەو شوێنەی کە خۆیان هەڵیدەبژێرن."
بانکی ئیقلیمی بازرگانی (RT BANK) یەکێکە لە بانکە گەورە و متمانەپێکراوەکانی هەرێمی کوردستان و بەشێکە لە پڕۆژەی "هەژماری من". لقی سەرەکیی بانکەکە لە هەولێرە و لقەکانی دیکەی دەکەونە شارەکانی بەغدا، سلێمانی، دهۆک، کەرکووک و زاخۆ. ئەم هەنگاوە دەتوانێت کاریگەرییەکی ئەرێنی لەسەر جووڵەی بازاڕ و گیرفانی هاونیشتمانییان دروست بکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ