خوێندن لە زانكۆى كۆیه‌ لەنێو هۆڵەکان دەستپێدەکاتەوە

30-09-2020
شکار ئەحمەد
نیشانەکردن زانکۆی کۆیە
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

زانکۆی کۆیە بڕیاریدا خوێندنی ئەمساڵ لەنێو هۆڵەکانی خوێندن دەستپێبکاتەوە و سەرۆکی زانکۆکەش دەڵێت، "رەزامەندیی وەزیری خوێندنی باڵامان وەرگرتووە و هەفتەی داهاتوو دەست بە پرۆسەی خوێندن دەکەین".
 
د. وەلی مەحموود، سەرۆکی زانکۆی کۆیە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "پێشنیازمان بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا کرد کە خوێندنی ساڵی 2020-2021 لە زانکۆی کۆیە لەنێو هۆڵەکانی زانکۆ دەستپێبکاتەوە، نەوەک بەشێوەی ئۆنلاین. بۆیە دوابەدوای وەرگرتنی رەزامەندی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بڕیارماندا لە رۆژی یەکشەممە 4-10-2020 قوتابیان بگەڕێنەوە نێو هۆڵەکانی خوێندن و دەست بە خوێندن بکرێت".
 
لەبارەی گرتنەبەری رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەکاتی خوێندندا، سەرۆکی زانکۆی کۆیە گوتی "رێکاری خۆپارێزیی تووندی تەندروستی لەکاتی دەوام دەگیرێنەبەر؛ خوێندکاران بەسەر چەند گرووپێکی بچووك دابەشدەكرێن، مامۆستایان و قوتابیانیش پابەند دەبن بە نووسراوی ژمارە 8728ی وەزارەتی خوێندنی باڵا لە 27-9-2020 بۆ سەرجەم زانکۆ و پەیمانگا حکومی و تایبەتەکان دەریکردووە بۆ دەستپێكردنەوەی خوێندنی ساڵی نوێی خوێندن 2020 – 2021، هەر حاڵەتێکی نەخوازراویش دروستبێت لەکاتی خۆیدا بڕیاری نوێ دەدەین".
 
ئەمەش لەکاتێکدایە کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان راگیراوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەهۆی لافاوەکەوە 35 کەس بریندار بوون

زیانەکانی لافاوەکەی رانیە: زیاتر لە 25 ماڵ ژێر ئاو کەوتوون و لیژنە بۆ قەرەبوو پێکدەهێنرێت

دانیشتووانی رانیە خەریکی راماڵینی پاشماوەی ئەو لافاو و تەرزەیەن کە رۆژی دووشەممە شارەکەی گرتەوە. پیاوێکی خەڵکی ئەنبار کە ماوەی 5 ساڵە لەو شارە کرێنشینە، باس لەوە دەکات لافاوەکە نەک هەر ماڵەکەی، بەڵکو هەموو ئەو کەلوپەلانەشی لەناو بردووە کە بۆ دابینکردنی بژێویی چوار منداڵەکەی کۆی کردبوونەوە.