رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ پێنجشەممە، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌سه‌ر بانگهێشتى فه‌رميى شێخ محه‌ممه‌د بن زايد ئال نه‌هيان، سه‌رۆكى ئيمارات و بۆ بەشداریکردن لە كۆنفرانسى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان بۆ گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا (COP28)، گەیشتە شاری دوبه‌ى.
سبەی هه‌ينى هاوكات له‌گه‌ڵ رۆژى نيشتمانيى ئيماراتدا به ئاماده‌بوون و به‌شداريى ژماره‌يه‌كى به‌رچاوى سه‌ركرده‌كانى جيهان، له شارى ئێكسپۆ دووبه‌ى كۆنفرانسەکە بەڕێوەدەچێت.
ئيمارات سه‌رۆكايه‌تيى ئه‌م گه‌ڕه‌ى كۆنفرانسه‌كه ده‌كات و پرسه‌كانى تايبه‌ت به گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا و چۆنيه‌تيى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى لێكه‌وته‌كانى و رۆڵى وڵاتان له كه‌مكردنه‌وى مه‌ترسييه‌كانيدا، تاوتوێ ده‌كات.
لە دوبەیی ئیمارات لە 30ی تشرینی دووەم تاوەکو 12ی کانوونی یەکەمی ئەم ساڵ، 200 وڵات، هەرێم و رێکخراو بەشداری لە کۆنفرانسی تایبەت بە گۆڕانی کەشوهەوا دەکەن کە بە کۆپ 28 ناسراوە.
کۆپ کورتکراوەی کۆنفرانس پارتییە واتە کۆنفرانسی ئەو لایەنانەی کە لە 1992 واژۆیان لەسەر رێککەوتنی کەمکردنەوەی دەردانی گازە گەرمکەرەکان کرد؛ ژمارەی 28یش ئاماژەیە بۆ 28ـەمین کۆنفرانس کە لە 31 ساڵی رابردوودا بەستراون.
ئاڵنگارییەکانی کەشوهەوا گەورە و قورسن و پێویستیان بە بڕیار و کرداری بە پەلەیە. ئەمە تێگەیشتنی خودی ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانە کاتێك هەفتەی رابردوو سەردانێكی مەیدانیی بۆ جەمسەری باشوور کرد و توانەوەی لە رادەبەدەری بەستەڵەکانی بینی.
لە کۆپ28ی دوبەی، سووڕانەوە بەرەو وزەی پاک و سفرکردنی گازە گەرمکەرەکان تا 2030 و دابینکردنی پارە لە وڵاتە ساماندارەکان بۆ هەژارەکان و پاراستنی ئاسایشی خۆراک، مژاری گەرمی 13 رۆژی کۆنفرانسەکە دەبن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ