گۆڕستانەکانی ئامەد پڕبوون و یەکێکی دیکە دەکرێتەوە

30-11-2025
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

گۆڕستانی یەنیکۆی لە ئامەد خەریکە پڕ دەبێت؛ هاوینی داهاتوو لە گۆڕستانی نوێی ناوچەی 'کابێ' مردوو بە خاک دەسپێردرێن.
 
گۆڕستانی یەنیکۆی لە ئامەد نزیکەی دوو ملیۆن تەرمی تێدایە. چاوەڕوان دەکرێت لە هاوینی داهاتووەوە پڕۆسەی ناشتنی مردووان لە گۆڕستانە نوێیەکەی ناوچەی کابێ دەستپێبکات.
 
ژمارەی دانیشتووانی ئامەد لە دوو ملیۆن کەس نزیک دەبێتەوە، بەهۆی پڕبوونی گۆڕستانەکانی شەهیدان و دەروازەی مێردین، گۆڕستانی یەنیکۆی کرایەوە. ئێستا خەریکە ئەو گۆڕستانەش پڕ دەبێت. 
 
بەگوێرەی ئاماری گەورەشارەوانی، لە ئامەدی باکووری کوردستاندا رۆژانە بە تێکڕا حەوت گیانلەدەستدان تۆمار دەکرێت، بۆیە گەورەشارەوانی سەرقاڵی دابینکردنی شوێنێکی دیکەیە بۆ گۆڕستان.
 
پێشبینی دەکرێت گۆڕستانی یەنیکۆی لە هاوینی ساڵی 2026 بە تەواوی پڕ ببێتەوە.
 
سەرۆکایەتیی فەرمانگەی کاروباری تەندروستیی گەورەشارەوانیی ئامەد، لە گەڕەکی کابێ-ی سەر بە ناوچەی سوور، شوێنێکی نوێی بۆ گۆڕستان دیاریکردووە.
 
تەرخانکردنی ئەو زەوییە کە رووبەرەکەی 350 دۆنمە و موڵکی گشتییە، لەلایەن پارێزگاوە پەسەندکرا.
 
چاوەڕێ دەکرێت هاوینی داهاتوو پڕۆسەی ناشتنی مردووان لە گۆڕستانە نوێیەکە دەستپێبکات. 
بە کردنەوەی ئەو گۆڕستانە، پێشبینی دەکرێت هەتا 50 ساڵی دیکە کێشەی شوێنی گۆڕ لە ئامەد نەمێنێت.
 
بەگوێرەی راپۆرتی دامەزراوەی ئاماری تورکیا، ساڵی 2024 لە پارێزگای ئامەد، 6 هەزار و 158 کەس مردوون. لەو ژمارەیە 2 هەزار و 800یان ژن؛ 3 هەزار و 358یشیان پیاو بوون.  
 
هۆکارەکانی مردن لە ئامەد؛
 
کێشە لە سووڕی خوێن: 1994 کەس
 
وەرەم (شێرپەنجە): 1090 کەس
 
کێشە لە کۆئەندامی هەناسە: 597 کەس
 
نەخۆشییەکانی کۆئەندامی دەمار و هەستەدەمار: 239 کەس
 
کێشەکانی خۆراک: 497 کەس
 
برینداربوون و ژەهراویبوون: 289 کەس
 
1452 کەسیش بە هۆکاری دیکە گیانیان لەدەستداوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەکدارێکی سووریا لە تانکەکەیەوە هاتووەتە دەرەوە.

بەریتانیا سزای بەسەر ژمارەیەک سەرکردە و گرووپی چەکداریی سووریا دا سەپاند

حکومەتی بەریتانیا سزای بەسەر 6 کەسایەتی و 3 گرووپی چەکداریی سووریادا سەپاند، لەنێویاندا ژمارەیەک لە گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆنی پێشوو و بازرگانانی نزیک لە حکومەتی بەشار ئەسەد، ئەمەش بەهۆی تێوەگلانیان لە "سەرکوتکردنی خەڵکی سڤیل و تووندوتیژیی تائیفی".