رووداو - کەرکووک
کورد لە کەرکووک ترسی هەیە، بەهۆی هاوردەکردنی عەرەب لە ناوچەی دیکە و نەگەڕانەوەی ئاوارەکانی دوای 16ـی ئۆکتۆبەر، لە سەرژمێری و هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکاندا گورزی بەرکەوێت و دەنگی کورد لەو شارە بەهۆی یەکنەبوونی پارتە کوردییەکان پەرت ببێت.
ساڵی داهاتوو لە عێراق سەرژمێری و هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان دەکرێن، لایەنە کوردستانییەکانی کەرکووک لەسەر ئەو پرسە بۆچوونیان جیاوازە، یەکێتی داوای یەکدەنگی کورد لە کەرکووک دەکات و حیزبی شیوعیش دەڵێت یەکبوون بە کردار دەگرێت نەک گوتار و نابێت بەرژەوەندی حیزبی لێکمان بترازێنێ، کۆمەڵیش مانگێکە هەوڵدەدات لایەنە کوردستانییەکانی کەرکووک لەسەر پرسەکان لێک نزیک بکاتەوە.
محەممەد عوسمان، جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی له كه‌ركووك بە تۆڕی میدیایی رووداو رایگه‌یاند "بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه له‌م دوو پرۆسه‌یه‌دا بیبه‌ینه‌وه؛ پێویسته نێوماڵمان رێكبخه‌ین، به یه‌كڕیزی ده‌توانین له‌و پرۆسه‌یه‌دا سه‌ركه‌وتووبین، ئه‌گه‌ر یه‌كده‌نگ و یه‌ك هه‌ڵوێست بووین، پێكه‌وه سه‌رده‌كه‌وین، ئەگەرنا به‌پێچه‌وانه‌وه حیزبه كوردستانییه‌كان له‌م شكسته به‌رپرس ده‌بن".
تائێستا لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری و له‌یه‌كدی نزیككردنه‌وه‌ی لایه‌نه كوردستانییه‌كان لە کەرکووک، دانه‌نراوه. له پرسی سه‌رخستنی سه‌رژمێری، حیزبه‌كان هاوڕان، به‌ڵام بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان بۆچوونێكی هاوبه‌شیان نییه.
شێخ سدیق، بەر‌پرسی كۆمیته‌ی كه‌ركووكی حیزبی شیوعی كوردستان ده‌ڵێ "هه‌موو حیزبه‌كان دەڵێن با یه‌كبین، له رابردووش‌دا هه‌ر وامانگوتووه، به‌ڵام كه دێیته سه‌ر راستی بابه‌ته‌كه و هه‌ڵبژاردن، به‌رژه‌وه‌ندی و بیركردنه‌وه‌كان له‌یه‌كدیمان ده‌ترازێنێ، بۆیه ده‌مانه‌وێ ئه‌مجاره بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان بیركردنه‌وه و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان له‌یه‌كدیمان نه‌ترازێنێ.
ماوه‌ی مانگێكه كۆمه‌ڵی ئیسلامی له كه‌ركووك، له رێگەی زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه هه‌وڵی له‌یه‌كدی نزیككردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان ده‌دات، بەڵام هێشتا نه‌یتوانیوه به‌ڵێنی یه‌كڕیزی و دروستكردنی یه‌ك لیست بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك له حیزبه كوردستانییه‌كان وه‌ربگرێت.
رێباز سابیری، به‌رپرسی كۆمەڵی ئیسلامی له كه‌ركووك باس لەوە دەکات "كه كۆبوونه‌وه ده‌كه‌ین رای جیاوازمان نییه و، ده‌ڵێین پێویسته هه‌موومان پێكه‌وه بین و هاوهه‌ڵوێست بین، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن بكرێ و یه‌كڕیز نه‌بین؛ كورد باجی گه‌وره ده‌دات... یه‌كڕیز نه‌بین، ناتوانین زۆرینه‌ی كورسییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا به‌ده‌ستبهێنین".
کورد ترسی لەوەیە، لە سەرژمێریدا ئەو خێزانانەی کەرکووکیان جێھێشتووە، نەگەڕێنەوە و بەهۆی هێنانی عەرەبیش بەتایبەت لەدوای 16 ئۆکتۆبەر بۆ کەرکووک، ژمارە عەرەب و تورکمان لە کورد زیاتر بێت، بۆ ھەڵبژاردنیش بە لیستی جیاجیا بەشداربن و دەنگی کورد کەم بکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ