ئەنجوومەنی باڵای فەتوا: هاوسەرگیریی میسیار پێچەوانەی عورفی کۆمەڵگەی کوردییە

31-08-2022
کۆشش بێستانسووری
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئەنجوومەنی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی لەبارەی "هاوسەرگیریی میسیار" بڵاوکردەوە و دەڵێت، "پێچەوانەی عورفی کۆمەڵگەی کوردییە و بۆ کۆمەڵگەی ئێمە گونجاو نییە."

رۆژی 25ی ئاب رووداو بەدواداچوونێکی لەبارەی پرۆسەی هاوسەرگیریی میسیار لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و بەپێی بەدواداچوونەکە، ئەو هاوسەرگیرییە روو لە زیادبوونە، ئەوەش کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

ئەنجوومەنی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستان دەڵێت، "ئێمە لە ئەنجوومەنی باڵای فەتوای یەکێتیی زانایان سەرنجی موسڵمانان و هاووڵاتییان بۆ ئەو راستییە رادەکێشین، کە ئەو زەواجە پێچەوانەی عورفی کۆمەڵگەی کوردییه و بۆ کۆمەڵگەی ئێمە گونجاو نییە و بە پەسندی نازانین بەهۆی نەگونجانی لەگەڵ مەقاصيدەکانی هاوسەرگیری لە ئیسلامدا."

ئەنجوومەنەکە داوای لە زانایانی ئایينی کردووە خۆیان لە ئەنجامدانی گرێبەستی ئەو هاوسەرگیرییە بەدووربگرن.

پێشتر د. عەبدولـلەتیف ئەحمەد، کەسایەتیی ئایینی بە رووداوی راگەیاند، ناتوانێت بەتەواوی ئەو جۆرە هاوسەرگیرییە رەتبکاتەوە، چونکە "لە شەرعدا بۆ هەندێک کەس و حاڵەتی تایبەت رێگەی پێدراوە، بەڵام هەموو کەسێک ناتوانێت بیکات."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هێرشەکەی شەوی رابردووی سەر کۆیە

ئاسایش ئاماری دوو رۆژی هێرشەکانی سلێمانی و کۆیەی بڵاوکردەوە؛ چوار کەس بریندارن

دەزگای ئاسایشی هەرێم – سلێمانی ئاماری هێرشەکانی دوو رۆژی رابردووی بۆ سەر سلێمانی و کۆیە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشە درۆنی و مووشەکییەکاندا چوار پێشمەرگە و کارمەندی ئاگرکوژێنەوە بریندار بوون.