پۆلیسی گەرمیان: لینکێکی هاککردن بەناوی هاوکاریی خەڵکی بێدەرامەت بڵاوکراوەتەوە

31-08-2025
ژیڤان بەکر
ژیڤان بەکر
A+ A-

هەولێر دیجیتاڵ

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، لینکێکی هاککردن لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەناوی هاوکاریی خەڵکی بێدەرامەتەوە بڵاوکراوەتەوە و زانیاریی خەڵک دەدزێت. گوتەبێژەکەشیان دەڵێت: "دۆسیەی لێکۆڵینەوەمان بۆ بابەتەکە کردووەتەوە."
 
پۆلیسی گەرمیان ئاگاداری هاووڵاتییان دەکاتەوە، کە لە دوو رۆژی رابردوودا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک لە چەندین گرووپ و بە چەند هەژمارێک لینکێکی ساختەی هاککردن لەژێر ناوی پڕکردنەوەی فۆرمی هاوکاری (مينحة) لە رێگەی حکومەتی عێراقی بۆ کەسانی کەم دەرامەت بڵاوبووەتەوە.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە، 31ـی ئابی 2025، عەلی جەمال قدووری، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە رووداوی گوت: "پێویستە خەڵک ئاگادار بێت کە ئەو لینکە و زۆر لەو لینکانەی لەم جۆرەن لە لایەن هەژمارە ساختەکانەوە پۆست دەکرێن دوورن لە راستییەوە."
 
بە گوتەی گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، ئەو لینکانە سەرجەمیان بۆ هاککردنی هەژماری هاووڵاتییان یان داتاکانی ناو مۆبایل و کۆمپیوتەرەکان بەکاردەهێنرێن.
 
پۆلیسی گەرمیان داوا لە سەرجەم هاووڵاتییان دەکات، خۆیان لە بەکارهێنان و کردنەوەی ئەم جۆرە لینکانە بپارێزن؛ لە کاتی بوونی هەر هەڕەشە و هێرشێکی ئەلیکترۆنی دەتوانن سەردانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان _ نووسینگەی نەهێشتنی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی بکەن.
 
عەلی جەمال قدووریش گوتی: "ئەمە جاری یەکەم نییە و تەنیا ئەم رێگەیە نییە کە هەوڵی هاککردنی هاووڵاتیان دەدرێت؛ زۆر جۆر و شێوازی دیکەن هەن." گوتیشی: "دۆسیەی لێکۆڵینەوەمان بۆ بابەتەکە کردووەتەوە و تۆمەتباران رووبەڕووی سزای یاسایی دەکەینەوە."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.