رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، وەرزی رنینی هەنار لەو پارێزگایە دەستیپێکردووە، پێشبینی دەکەن ئەم ساڵ هەناری پارێزگاکە 13 هەزار تۆن بێت.
سەعید کەریمی، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی پارێزگای کرماشان رایگەیاند، رووبەری باخەکانی هەنار لەو پارێزگایە 850 هێکتارە و لەسەر ئاستی پارێزگاکە تێکرای بەرهەمی هەنار لە هەر هێکتارێکدا نزیکەی 15 تۆنە.
سەعید کەریمی گوتی: "پێشینی دەکەین ئەم ساڵ بەرهەمی هەناری پارێزگاکە بگاتە 13 هەزار تۆن."
زۆرترین باخی هەناری پارێزگای کرماشان لە سنووری شاری پاوەیە، دوای ئەویش شارەکانی جوانڕۆ، داڵاهۆ، گیەڵان، سەلاسی باوەجانی و سەرپێل زەهاوی دێن.
بەڕێوەبەری کشتوکاڵی پارێزگای کرماشان رایگەیاند: "بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی لەباری کەشوهەوا و توانای جووتیاران، دەتوانین بەرهەم و هەناردەی هەنار زیاد بکەین."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ