رووداو دیجیتاڵ
پسپۆڕێکی یاسایی نێودەوڵەتیی شاری هەولێر، خەڵاتی ئەمساڵی (نیلسۆن ماندێلا)ی پێ بەخشرا.
ئەمڕۆ چوارشەممە، زەیتۆ سیان، پسپۆڕی یاسای نێودەوڵەتی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، خەڵاتی ماندێلای پێ بەخشراوە وەکو داكۆكیكاری مافەكانی مرۆڤ.
خەڵاتی ماندێلا، تۆڕی دادوەری بۆ بەندییەكان لە عێراق، ساڵانە دەیبەخشێتە كەس یان دامەزراوە لە عێراق، بە ئامانجی باشكردنی ژیانی بەندكراوان و پاراستنی مافەكانیان. بۆ بەخشینی ئەم خەڵاتە لیژنەیەكی نێودەوڵەتی بڕیار لەسەر بەربژێرەکان دەدات.
زەیتۆ سیان گوتی: "لێژنه‌یه‌ک له كه‌سانى شاره‌زا له بوارى مافه‌كانى مرۆڤ هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ سیڤی كه‌سایه‌تییه‌كان ده‌كەن و ئه‌و لیژنه‌یه شاره‌زایانى نێوده‌وڵه‌تى له میسر، ئوردن، لوبنان و عیراق ئه‌ندامن تێیدا."
خه‌ڵاتى ماندیلا له لایه‌ن تۆڕى دادپه‌روه‌رى بۆ به‌ندییه‌كان به پاڵپشتى رێكخراوى NPAی نه‌رویجی ساڵانه به باشترین چا‌لاكڤان و داكۆكیكارانى مافه‌كانى مرۆڤ ده‌به‌خشرێت.
زەیتۆ سیان، پسپۆری یاسایی نێودەوڵەتییە، 20 ساڵ ئەزموونی كاركردنی لە رێكخروەكاندا هەیە، وەك بەرپرسی مافەكانی مرۆڤ لە نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق و هەرێمی كوردستان (یونامی) كاریكردووە.
زەیتۆ شەمسەدین سیانی
ساڵی 1966 لە هەولێر لەدایکبووە
پسپۆڕە لە یاسای نێودەوڵەتیدا
پێشتریش ریكخه‌رى هه‌رێمیی مافه‌كانى مرۆڤ بووه له رێكخراوى ADFی ئه‌مریكی
خیزانداره و باوکی سێ کوڕ و کچێکە
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ