لە تورکیا سپێرم و هێلکەی تووشبووانی شێرپەنجە بۆ دوای چاکبوونەوە هەڵدەگیرێن

03-07-2019
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
نەخۆشەکان دوای رزگاربوون لە شێرپەنجە منداڵی بلووریان بۆ دادەندرێت
نەخۆشەکان دوای رزگاربوون لە شێرپەنجە منداڵی بلووریان بۆ دادەندرێت
نیشانەکردن شێرپەنجە سپێرم
A+ A-

رووداو - هەولێر

لە تورکیا پزیشكانی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی خانمان و منداڵبوون بە هاوئاهەنگی پزیشكانی پسپۆڕی شێرپەنجە، دەیانەوێت هیوای منداڵبوون بۆ ئەو کەسانە بگەڕێننەوە کە تووشی شێرپەنجە دەبن.

لە چەند نەخۆشخانەیەکی تورکیادا هەندێک لەو هاوژینانەی بەهۆی تووشبوونیان بە نەخۆشیی شێرپەنجەوە ناچاردەبن نەشتەرگەری ئەنجامبدەن، زووتر رێوشوێن بۆ هەبوونی منداڵ دەگرنەبەر.

ئەو رێوشوێنانە بەهۆی ئەوەوەیە، ئەو کەسانە مەترسی ئەوەیان لەسەرە دوای نەشتەرگەرییەکە نەتوانن منداڵیان هەبێت.

ئێرۆڵ تاڤمەرگەن، پزیشکی بواری منداڵبوون ئاماژە بەوە دەکات "بەر لە ئەنجامدانی نەشتەرگەریی شێرپەنجە، وەک رێوشوێنێک بۆ منداڵبوون، مرۆڤەکان سپێرم یان هێلکەکانیان لێوەردەگیرێت و لە بەفرگری تایبەت هەڵدەگیرێن، دوای ئەوەی نەخۆشییەکەیان بەزاند و گەیشتنەوە دۆخی ئاسایی، لەڕێی بولورەوە دەتوانن ببنە خاوەن منداڵی خۆیان".

دوای ئەوەی وەزارەتی تەندروستیی تورکیا رێگەی ئەنجامدانی کارێکی لەوجۆرەی دا و بە پێویستی زانی، ئێستا زۆربەی تووشبووانی شێرپەنجە بۆ ئەوەی بێبەشنەبن لە منداڵ، ئەو کارە جێبەجێدەکەن.

ئێرۆڵ تاڤمەرگەن، پزیشکی بواری منداڵبوون دەڵێت "نزیکەی 155 ناوەندی پزیشکی لە تورکیا ئەم کارە ئەنجامدەدەن، ئەگەر سەیری جیهان بکەین، ئەوا دەبینین وڵاتەکەمان لەم کارەدا سەرکەوتووە. ئەمە نیشانەیەکە بۆ ئەوەی ئێمە لە نزیکەوە چاودێریی تەکنەلۆجیا بکەین. تەنانەت لە دەرەوەی وڵاتیشەوە کەیسی زۆرمان بۆ دێت".

بەپێی داتاکانی کەرتی تەندروستیی تورکیا، چەند نەشتەرگەرییەک لە هەمان کاتدا ئەنجامدەدرێن و ئەوەش دەبێتەهۆی بەرزبوونەوەی منداڵ بەڕێژەی 25%.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە