مردنی دوو پزیشك لە بۆلیڤیا داخستنی نەخۆشخانەکانی لێکەوتەوە

15-07-2019
هونەر رێبوار
نیشانەکردن بۆلیڤیا
A+ A-
رووداو- هەولێر 

لە بۆلیڤیا نەخۆشخانەکان بۆماوەی ٢٤ کاژێر داخران و پزیشكان و کارمەندانی تەندروستی گردبوونەوە و داوای دۆخێكی کارکردنی تەندروستی گونجاو و سەلامەتتر دەکەن. 


لەدوای مردنی دوو پزیشك بەهۆی هەوکردنی سەختی ڤایرۆسی لە مانگێكدا، پزیشكان و کارمەندانی تەندروستی بۆلیڤیا نەخۆشخانەکانیان بۆماوەی ٢٤ کاژێر داخست و گردبوونەوەیەکی فراوانیان رێکخست. 

فێرناندۆ رۆمێرۆ، سەرۆکی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی گشتی لە بۆلیڤیا دەڵێت، هۆکاری مانگرتنی ئەوان خراپی دۆخی کارکردنە لە وڵاتەکەیان، کە پێویستییەکانیان لەبەردەست نین، لە دۆخێكی هەژاری بێ دەرمان و پێویستییەکانی دیکە کاردەکەن و دەشڵێت لەلایەن حکومەت و وەزارەتی تەندروستی پشتگوێخراون.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

منداڵێک ڤاکسینی بۆ دەکرێت.

تەندروستیی جیهانی یەکەم چارەسەری مەلاریای بۆ منداڵانی ساوا پەسند کرد

لە هەنگاوێکی گرنگی پزیشکیدا بۆ پاراستنی منداڵانی ساوا لە ناوچە تووشبووەکانی مەلاریا، رێکخراوی تەندروستیی جیهانی یەکەم دەرمانی تایبەت بە منداڵانی تازەلەدایکبوو و ساوا پەسند کرد.