هەموو شتێك دەربارەی قژهەڵوەرین و چاندنەوەی قژ

21-07-2019
هونەر رێبوار
چاندنەوەی قژ
چاندنەوەی قژ
نیشانەکردن چاندنەوەی قژ
A+ A-

رووداو- هەولێر 

پسپۆڕێكی نەخۆشییەکانی پێست و جوانکاری لە سلێمانی رایدەگەیێنێت قژهەڵوەرین کە گرفتێكی بەربڵاوە، چەندین جۆری جیاوازی هەیە.


د. هێمن ئەحمەد زەمان، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی پێست و جوانکاری لە سلێمانی دەڵێت بۆماوەیی هۆکارێكی سەرەکی قژهەڵوەرینی ئێستایە، بەڵام لەگەڵیدا گووشاری دەروونی، نەخۆشییە سەختەکان، دووگیانی و هەندێكجار نەخۆشییە درێژخایەنەکان هۆکاری گرفتەکەن. 

د. هێمن زەمان دەڵێت زۆرێكی هۆکارەکانی قژهەڵوەرین دەتواندرێت بە دەرمان و پلازما چارەسەربکرێن و قژەکە بەهێزبکرێتەوە، بەڵام ئاشکرایدەکات ئەو قژهەڵوەرینەی هۆکارەکەی بۆماوەییە تەنیا بە چاندنەوە چارەسەری بنبڕی بۆ دەکرێت و دەرمان و پلازما تەنیا هەڵوەرینەکە دوادەخەن. 

پسپۆڕەکەی نەخۆشییەکانی پێست و جوانکاری روونیدەکاتەوە چاندنەوەی قژ هاوشێوەی هەموو پرۆسەکانی نەشتەرگەرییە، دەبێت پێش پرۆسەکە چەندین پشکنینی تاقیگەیی بکرێن، دوای دڵنیابوونەوە ئینجا نەشتەرگەرییەکە ئەنجامبدرێن، هەروەها دەشڵێت پێویستە لەلایەن پزیشكانی پسپۆڕی پێست یان پزیشكانی نەشتەرگەری جوانکاری بکرێت، بۆ ئەوەی مەرجە تەندروستی، جوانکاریی و سەلامەتییەکانی تێدابن. 

پسپۆڕەکەی جوانکاری دڵنیاییدەدات ئەو سەنتەرانەی لە کوردستان چاندنەوەی قژ ئەنجامدەدەن، هەمان رێگەکانی دەرەوەی کوردستان بەکاردەهێنن، هیچ جیاوازییەک نییە لەنێوان چاندنەوەی قژ لە کوردستان و دەرەوەی کوردستان. 

هەروەها دەشڵێت تەنانەت زۆرجار لە دەرەوەی کوردستان چارەسەرییەکە بە دروستی ناکرێت و کەسەکە گرفتی هاتووچۆ و سەردانکردنەوەی بۆ دروستدەبێت و بە ناچاری سەردانی پزیشکەکانی کوردستان دەکات.  

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیک ڤان دایک لەنێو هۆڵێکی وەرزشی و لەسەر دوانگەی خەڵاتکردن.

ئەکتەرێکی ئەمریکی لە 100 ساڵەی تەمەنیدا 5 خووی رۆژانەی ئاشكرا دەکات

دیک ڤان دایک، ئەکتەری بەنێوبانگی کۆمیدیی ئەمریکی ئەم مانگە ئاهەنگی 100 ساڵەی لەدایکبوونی گێڕا و کتێبێک لەسەر، پیربوونی بە تەندروستییەکی باشەوە بڵاو دەکاتەوە. ناوی ناوە (100 یاسا بۆ ژیان تاوەکو 100 ساڵ).