جله‌ نوێیه‌كانت بشۆ به‌ر له‌وه‌ی بیانپۆشی

23-08-2019
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-

رووداو - تایم

پرۆفیسۆرێكی نه‌خۆشییه‌كانی پێست له‌ كلینیكی كلێڤله‌ند هۆشداری ده‌دات له‌باره‌ی پۆشینی جلی نوێ به‌ر له‌وه‌ی بشۆرێن و ده‌ڵێت، ئه‌گه‌رى هه‌یه‌ پێست تووشى چه‌ند نه‌خۆشییه‌كى مه‌ترسیدار بكه‌ن.

د.سوزان نێدێرۆست، پرۆفیسۆری نه‌خۆشییه‌كانی پێست له‌ كیلینیكی كلێڤلاند له‌ ئه‌مریكا ده‌ڵێت: "زۆربه‌ی جار كاتێك ده‌چینه‌ بازاڕ و جلی نوێ تاقیده‌كه‌ینه‌وه‌ و ده‌یانكڕین، دواتر راسته‌وخۆ ده‌یانپۆشین به‌ر له‌وه‌ی بیانشۆین، به‌ڵام ئه‌م كاره‌ زۆر مه‌ترسیداره‌ و ئه‌گه‌ری تووشبوون به‌ چه‌ندین نه‌خۆشیی پێست زیاد ده‌كات".

پرۆفیسۆره‌كه‌ روونیده‌كاته‌وه‌ زۆربه‌ی جله‌كان مادده‌ى وه‌ك  پۆلی ئیسته‌ر و نایلۆنیان تێدایه‌، كاتێك ئه‌و جلانه‌ ده‌پۆشرێن له‌كاتی ئاره‌قه‌كردندا ئه‌و پێكهاتانه‌ دێنه‌ ده‌ره‌وه‌ و زیان به‌ پێست ده‌گه‌یێنن، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی دروستبوونی هه‌ستیاریی پێست.

د.سوزان ده‌شڵێت: "ئه‌م كاریگه‌رییه‌ له‌ هه‌موو كه‌سێكدا وه‌ك یه‌ك نییه‌، به‌شێكیان خۆیان حه‌ساسیه‌ى پێستیان هه‌یه‌ و كاتێك جلی نوێ ده‌پۆشن، حاڵه‌ته‌كه‌یان توندتر ده‌بێت، به‌ڵام به‌شێكی دیكه‌ی خه‌ڵكی له‌وانه‌یه‌ له‌ ماوه‌یه‌كی دره‌نگتر تووشی ئه‌و جۆره‌ی هه‌ستیارییه‌ی پێست ببن".

پرۆفیسۆره‌كه‌ی پێست رێنمایی ده‌داته‌ خه‌ڵكی كاتێك جلێكی نوێ ده‌كڕن، به‌ر له‌وه‌ی بیپۆشن ده‌بێت بیشۆن، چونكه‌ به‌مه‌ به‌شێكی ره‌نگ و پێكهاته‌ زیانبه‌خشه‌كانی جله‌كه‌ لاده‌چن و مه‌ترسیی تووشبوون به‌ حه‌ساسیه‌ى پێست كه‌متر ده‌بێته‌وه‌.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیک ڤان دایک لەنێو هۆڵێکی وەرزشی و لەسەر دوانگەی خەڵاتکردن.

ئەکتەرێکی ئەمریکی لە 100 ساڵەی تەمەنیدا 5 خووی رۆژانەی ئاشكرا دەکات

دیک ڤان دایک، ئەکتەری بەنێوبانگی کۆمیدیی ئەمریکی ئەم مانگە ئاهەنگی 100 ساڵەی لەدایکبوونی گێڕا و کتێبێک لەسەر، پیربوونی بە تەندروستییەکی باشەوە بڵاو دەکاتەوە. ناوی ناوە (100 یاسا بۆ ژیان تاوەکو 100 ساڵ).