وەزیری دەرەوەی تورکیا لەبارەی کۆبوونەوەی لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی: دۆخی عێراق و سووریامان تاوتوێکرد

01-11-2023
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا و حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران لە ئەنقەرە کۆبوونەوە و دواتر کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیی هاوبەشیان ئەنجامدا. 

لە کۆبوونەوەکەدا، وەکو هاکان فیدان دەڵێت، دۆخی عێراق و سووریا تاوتوێکراوە و "پاڵپشتی لە حکومەتی عێراق دەکەین." 
 
لەبارەی شەڕی حەماس و ئیسرائیل لە غەززە، هاکان فیدان گوتی، "دەبێت ئیسرائیل دەست لە ئەنجامدانی تاوان هەڵبگرێت." 
 
وەزیری دەرەوەی تورکیا خواستی وڵاتەکەی بۆ زیاتر فراوان نەبوونی شەڕ دەربڕی و گوتی، "نامانەوێت شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس گەورە بێت و ناوچەکە بگرێتەوە."
 
فیدان باسی لە خراپی دۆخی مرۆیی لە غەززە کرد و گوتی، "دەبێت هاوکاری مرۆیی زیاتر رەوانەی شارەکە بکرێت." 
 
لای خۆشییەوە، حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان ئیسرائیلی بە بەکارهێنانی "چەکی قەدەخەکراو لە غەززە" تۆمەتبار کرد و گوتی، "ئەگەر دۆخەکە کۆنترۆڵ نەکرێت، ئەمریکا بەرپرس دەبێت لە تێکچوونی رەوشی ناوچەکە."
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە