رووداو دیجیتاڵ
سعودیە سبەی چوارشەممە 18ی شوباتی وەکو یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز دیاری کرد.
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 17ی شوباتی 2026، دیوانی پاشایەتیی سعودیە بڵاویکردەوە، دادگەی باڵای سعودیە رایگەیاند، سبەی چوارشەممە 18ی شوباتی 2026 یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆزە.
لیژنەی بینینی مانگ لە سعودیە ئاماژەی بەوەکرد، لە ناوچەی تەمیر مانگ بینراوە و هەربۆیە سبەی چوارشەممە 18ی شوبات یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانە.
ئەوە لە کاتێکدایە، ژمارەیەک وڵاتیش رۆژی پێنجشەممەیان وەک یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دیاریکردووە.
بەگوێرەی سەرۆکایەتیی کاروباری ئایینیی تورکیا، رۆژی پێنجشەممە 19ی شوباتی 2026 یەکەمین رۆژی مانگی رەمەزانە و گوتی، موسڵمانان لە باکووری کوردستان و تورکیا رۆژی پێنجشەممە دەست بە رۆژووگرتن دەکەن.
هاوکات عەلی رەزا موەحیدنەژاد، بەرپرسی لیژنەی زانستی و ئەندامی لیژنەی بینینی مانگ لە نووسینگەی عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامی ئیران رایگەیاند:" پێشبینی دەکرێ رۆژی پێنجشەممە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز بێت."
جگە لە تورکیا و کۆماری ئیسلامیی ئێران، چەند وڵاتێکی دیکەش پێنج شەممەیان وەک یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دیاریکردووە، لەوانەش مالیزیا، ئیندۆنیزیا و عومان.
ساڵانە لە هەرێمی کوردستان و زۆربەی وڵاتانی زۆرینە موسوڵمان، لە رێگەی لیژنەی تایبەتییەوە چاودێری بینینی مانگ دەکرێت بۆ دەستپێکردنی مانگی رەمەزان، کە یەکێکە لە ئەرکە گرنگە ئایینییەکانی ئیسلام.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ