ئیسرائیل: هەموو بژاردەکان، لەنێویاندا هێرشی زەوینی بۆ سەر لوبنان، لەسەر مێزن

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، ئەگەری دەستپێکردنی هێرشی زەوینی بۆ سەر خاکی لوبنان یەکێکە لە بژاردە کراوەکان بۆ لەناوبردنی هەڕەشەکانی حیزبوڵڵا. دەشڵێت: "بۆ بێچەککردنی حیزبوڵڵا هەرچی پێویست بێت دەیکەین."
 
رۆژی دووشەممە، 2ی ئاداری 2026، عەمید ئیفی دیفرین، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا پەیامێکی تووندی ئاراستەی لوبنان کرد و گوتی: "ئێمە لە لوبنان کار دەکەین بۆ نەهێشتنی هەڕەشە گەورەکان؛ هەموو بژاردەکان لەسەر مێزن."
 
هاوکات ناداف شۆشانی، گوتەبێژی نێودەوڵەتیی سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوە کرد، هەرچەندە تاوەکو ئێستا هۆکارێکی "دەستبەجێ" نییە بۆ چوونە ناو خاکی لوبنان بە شێوەی زەوینی، بەڵام وەڵامەکانیان بۆ هێرشە مووشەکییەکانی حیزبوڵڵا بە تووندی بەردەوام دەبن تاوەکو ئەو گرووپە بەتەواوی بێچەک دەکرێت.
 
ئەم هەڕەشانەی ئیسرائیل دوای ئەوە دێن کە شەوی رابردوو حیزبوڵڵا بە فەرمی هاتە ناو جەنگەکەوە و وەک تۆڵەی کوژرانی عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای ئێران، چەندین مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد. جەنگی ئێستا لە 28ی شوباتەوە بە هێرشی هاوبەشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەستیپێکردووە و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت 49 سەرکردەی باڵای تاران کوژراون.
 
ئەم پەرەسەندنە سەربازییانە لە کاتێکدایە کە نەواف سەلام، سەرۆکوەزیرانی لوبنان بڕیارێکی بۆ "قەدەخەکردنی دەستبەجێ"ی هەموو چالاکییە سەربازییەکانی حیزبوڵڵا دەرکردووە و داوای رادەستکردنی چەکەکانیان دەکات بۆ ئەوەی وڵاتەکەی لە شەڕێکی وێرانکەر بپارێزێت.
 
بەپێی ئامارە فەرمییەکانی وەزارەتی تەندروستیی لوبنان، تەنیا لە رۆژی دووشەممەدا بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیلەوە 52 کەس کوژراون و 154 کەسی دیکەش بریندار بوون. هەروەها زیاتر لە 28 هەزار کەس ئاوارە بوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی وەزارەتی بەرگری قەتەر

قەتەر: دوو فڕۆکەی ئێرانمان خستنەخوارەوە

وەزارەتی بەرگریی قەتەر رایگەیاند، هێزە چەکدارەکانیان بەرپەرچی هێرشێکی چڕی ئێرانیان داوەتەوە و توانیویانە چەندین فڕۆکە، مووشەک و درۆن تێکبشکێنن. دەشڵێت، هەموو ئامانجەکان پێش ئەوەی بگەنە ناوچە مەدەنییەکان، لەناوبراون.