رووداو دیجیتاڵ
شای ئوردن سەرەخۆشی لە مەسرور بارزانی دەکات بەهۆی شەهیدبوونی پێشمەرگەکان و دەڵێت: "لە دڵەوە، پرسە و سەرەخۆشیتان بۆ ئەم کارەساتە لێ دەکەم".
شا عەبدوڵڵای دووەم، شای ئوردن رۆژی چوارشەممە پەیوەندیی بە مەسرور بارزانییەوە کرد بەهۆی شەهیدبوونی پێشمەرگەکان و سەرەخۆشی لێکرد.
حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، شای ئوردن لە پەیوەندییەکەدا گوتی، "بە خەمێکی زۆرەوە، هەواڵی شەهیدبوونی ژمارەیەک پێشمەرگە (خوا لێیان خۆش بێت) و برینداربوونی ژمارەیەکی دیکەم بە هۆی دوو هێرشی مووشەکی ئێرانی بیست"ز
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان شای ئوردن ئاماژەی بەوە کردووە، "بە ناوی خۆم و گەل و حکومەتی شانشینی ئوردن، لە دڵەوە، پرسە و سەرەخۆشیتان بۆ ئەم کارەساتە لێ دەکەم و لە خوای مەزن داواکارم، گیانیان بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە کەسوکار و گەلی هەرێمی کوردستانی عێراقی برا ببەخشێت و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازم".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ