رووداو دیجیتاڵ
نێردەی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا سەرەخۆشی لە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەکات بەبۆنەی شەهیدبوونی پێشمەرگەکان.
رۆژی چوارشەممە، 25-03-2026 تۆم باراک، نێردەی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا پەیوەندیی بە مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کرد و سەرەخۆشی شەهیدبوونی پێشمەرگەکانی لێ کرد.
حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، تۆم باراک "پرسە و سەرەخۆشی لە سەرۆکی حکومەت کرد بۆ شەهیدانی پێشمەرگە لە هێرشی مووشەکیی بالیستی ئێرانی بۆ سەر بنکەکانی پێشمەرگە لە دەڤەری سۆران".
حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، سەرۆکی حکومەت "سوپاس"ی تۆم باراکی کرد بۆ پەیوەندی و هاوخەمی.
لە بەشێکی دیکەی پەیوەندییەکەدا، دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی باردۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ