کوێت 6 کەسی بە تۆمەتی پیلانی "تێرۆرکردنی سەرکردەکانی دەوڵەت" دەستگیر کرد

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی ناوخۆی کوێت رایگەیاند، شەش کەسیان دەستگیر کردووە کە پەیوەندییان بە حیزبوڵڵای لوبنانیی نزیک لە ئێرانەوە هەیە. ئەم کەسانە تۆمەتبارکراون بەوەی پیلانیان بۆ زنجیرەیەک "تێرۆرکردن" لە ناو خاکی کوێت دا داناوە.
 
بەپێی راگەیێندراوی وەزارەتی ناوخۆی کوێت، دەستگیرکراوەکان پیلانیان هەبووە "سەرکردەکانی دەوڵەت و کەسایەتییەکان تیرۆر بکەن." هەروەها ئاشکرا کراوە، ئەم گرووپە خەڵکیان بۆ جێبەجێکردنی ئەم ئەرکانە دامەزراندووە. وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەش کرد، پێنج لەو شەش کەسانەی دەستگیر کراون کوێتین.
 
ئەمە سێیەم جارە لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوودا کوێت دەستگیرکردنی شانەکانی سەر بە حیزبوڵڵا رادەگەیێنێت. 
 
چوارشەممەی رابردوو، 10 ئەندامی حیزبوڵڵا بە تۆمەتی "پیلاندانان بۆ هێرشکردنە سەر ژێرخانی گرنگی وڵات" دەستگیر کران.
 
رۆژی 16ـی ئادار، 16 کەس (14 کوێتی و 2 لوبنانی) بە تۆمەتی هەوڵی تێکدەرانە دەستگیر کران.
 
ئەم رێکارە ئەمنییە تووندانەی کوێت لە کاتێکدایە کە وڵاتەکە لەگەڵ دەستپێکردنی جەنگی نێوان ئەمریکا/ئیسرائیل و ئێران لە 28ـی شوباتەوە، چەندین جار لە لایەن ئێرانەوە (کە پشتیوانی سەرەکیی حیزبوڵڵایە) لەرێگەی مووشەک و درۆنەوە لێیدراوە.
 
دەسەڵاتدارانی کوێت ئاستی وریایی ئەمنییان بۆ بەرزترین پلە زیاد کردووە تاوەکو رێگری لە هەر جۆرە پشێوی و ناسەقامگیرییەک بگرن کە رەنگە گرووپە چەکدارەکان بە مەبەستی تۆڵەسەندنەوە بۆ ئێران، لە ناو خاکی وڵاتەکەدا بیکەن.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی حکومەتی عێراق

شەش وڵاتی عەرەبی داوای راگرتنی هێرشەکان لە عێراق دەکەن

شەش وڵاتی عەرەبی لە راگەیێندراوێکی هاوبەشدا داوا لە عێراق دەکەن رێکاری پێویست بگرێتە بەر بۆ راگرتنی ئەو هێرشانەی لە خاکەکەیەوە دەکرێنە سەر وڵاتانی دراوسێ؛ لە بەرامبەریشدا گرووپی "سەرایا ئەولیا دەم" رایدەگەیێنێت کە تەنیا هێزە ئەمریکییەکان دەکەنە ئامانج.