رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشداری لە یادی رۆژی نیشتمانی ئیمارات لە دوبەی دەکات و دەڵێت، لە دڵەوە پیرۆزبایی لە سەرکردایەتی، حکومەت و گەلی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی دەکەین.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 2ـی کانوونی یەکەمی 2023، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا گوتی، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له دوبه‌ى، به‌شدارى له رێوڕه‌سمى يادى رۆژى نيشتمانيى ئيماراتدا كرد.
نێچیرڤان بارزانی لە پۆستێکی فەیسبووک نووسیویەتی: "خۆشحاڵ بووم کە ئەم ئێوارەیە لە ئاهەنگی پێشوازیکردن ئامادە بووم کە لەلایەن جەنابی سەرۆکی ئیماراتەوە شێخ محەممەد بن زاید بەبۆنەی رۆژی نیشتمانیی ئیماراتی دۆست لە دوبەی بەڕێوەچوو."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، "لە دڵەوە پیرۆزبایی لە سەرکردایەتی و حکومەت و گەلی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی دەکەین بە بۆنەی دەستکەوت و گەشەسەندنی بەرچاویان کە بەڵگەی میراتی هەمیشەیی حیکمەت و سەرکردایەتی باوکی دامەزرێنەری ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی خوالێخۆشبوو شێخ زاید بن سوڵتان ئال نەهیانن. هیوای سەرکەوتن و خۆشگوزەرانی بەردەوام بۆ ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی دەخوازم."
رێوڕه‌سمه‌كه هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رده‌واميى كار و چالاكييه‌كانى كۆنفرانسى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان بۆ گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا (COP28) به به‌شداريى ميوانان و ئاماده‌بووانى كۆنفرانس، به‌ڕێوه‌چوو.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، "به ناوى هه‌رێمى كوردستانه‌وه، پيرۆزبايى له شێخ محه‌ممه‌د بن زايد ئال نە‌هيان، سه‌رۆكى ئيمارات و گه‌له‌كه‌ى كرد و هيواى سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنى به‌رده‌وامى بۆ خواستن."
نێچيرڤان بارزانى رۆژی پێنجشه‌ممه له‌سه‌ر بانگهێشتى فه‌رميى سه‌رۆكى ئيمارات، بۆ به‌شدارى له كۆبوونه‌وه‌ى لووتكه و كردنه‌وه‌ى كۆنفرانسی (COP28)دا گه‌يشته دوبه‌ى و له په‌راوێزى كۆنفرانسه‌كه‌دا چاوى به ژماره‌يه‌ك له سه‌رۆك و شا و سه‌ركرده‌ى وڵاتان كه‌وت.
کۆنفرانسی گۆڕانی کەشوهەوا یاخود کۆپ 28 یەکێکە لە رووداوە هەرە دیارەکانی ساڵ کە لە دوبەیی ئیمارات بە بەشداریی سەرکردە و بڕیار بەدەستانی جیهان بەڕێوەدەچێت. مەبەست لێی هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگەکانە لە کاریگەرییە نەرێنییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا و دەرکردنی چەند بڕیارێک و بەرەپێشبردنی چەند هەنگاوێکە بۆ کەمکردنەوەی ئەو هۆکارانەی گۆڕانی کەشوهەوایان بەدواوە دێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ