رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتى بەرگریى ئیسرائیل دەڵێ، گۆڕانکاری لە پۆستی گوتەبێژی زمانی عەرەبی سوپای ئیسرائیل دەکات. ئیلا واویا کە ئەفسەرێکی موسڵمانە، شوێنی ئەڤیخای ئەدرەعی، گوتەبێژی ناسراوی سوپاکە دەگرێتەوە.
واویا کە تەمەنی 36 ساڵە و پێشتر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بە "کاپتن ئیلا" دەناسرا، دەبێتە باڵاترین ئەفسەری موسڵمان لەنێو سوپای ئیسرائیل و پلەکەی بۆ موقەدەم بەرزدەکرێتەوە.
واویا لە شاری قەڵەنسوە لە نێوەڕاستی ئیسرائیل لەدایکبووە و لە تەمەنی 24 ساڵییەوە وەک خۆبەخش چووەتە نێو سوپای ئیسرائیل.
گۆڕانکارییەکە لە کاتێکدایە، ئەڤیخای ئەدرەعی بۆ ساڵانێکی زۆر رووخساری سوپای ئیسرائیل بوو بۆ میدیای عەرەبی.
ئەدرەعی بەهۆی شێوازی گەیاندنی پەیامەکانی، لەوانەش بەکارهێنانی ئایەتەکانی قورئانی پیرۆز و پەندە عەرەبییەکان، لە ناوچەکەدا ناوبانگێکی زۆری هەبوو.
مێژووی بەشداریی عەرەب لەنێو ئیسرائیل بۆ ساڵی 1948 دەگەڕێتەوە، کاتێک نزیکەی 20%ـی دانیشتووانی ناوچەکە وەک پێکهاتەیەکی عەرەب لەنێو خاکی ئیسرائیلدا مانەوە.
وێڕای ئەوەی خزمەتی سەربازی بۆ عەرەبە موسڵمانەکان ناچاری نییە، لە چەند ساڵی رابردوودا ژمارەی ئەو کەسانەی وەک خۆبەخش دەچنە نێو سوپای ئیسرائیل رووی لە زیادبوون کردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ