رووداو دیجیتاڵ
سوپای ئیسرائیل بەرەبەیانی رۆژی شەممە رایگەیاند، کە هێرشێکی ئاسمانییان کردووەتە سەر پێگەکانی حکومەتی ئێران لە تاران.
لەوەتەی جەنگی هاوبەشی ئەمریکا و ئیسرائیل لە 28ی شوباتەوە دەستیپێکردووە و تێیدا عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای ئێران کوژرا، پایتەختی ئێران نزیکەی هەموو رۆژێک رووبەڕووی بۆردوومان دەبێتەوە.
لە بەرامبەریشدا ئێران بە مووشەک و درۆن وەڵامی داوەتەوە و ئیسرائیل، بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە کەنداو و ئامانجەکانی دیکەی ناوچەکەی پێکاوە.
لە راگەیێندراوێکی کورتی سەربازیدا رۆژی شەممە، سوپای ئیسرائیل رایگەیاند کە هێزەکانیان "ئامانجەکانی رژێمی تیرۆریستیی ئێران لە تاران بۆردوومان دەکەن." ئەم هێرشە دوای هێرشێکی پێشووتری ئاسمانی هات بۆ سەر گرووپی حیزبوڵڵا لە بەیروتی پایتەختی لوبنان. تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر دەرەنجامی هێرشەکانی سەر تاران بڵاونەکراوەتەوە.
پێشتر سوپای ئیسرائیل رایگەیاندبوو کە لە ماوەی 6 کاژێردا لانیکەم سێ جار ئێران مووشەکی گرتووەتە ئیسرائیل.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ