عومان: درۆنەکان کۆگەیەکی سووتەمەنییان لە بەندەری دوقم پێکا

03-03-2026
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئاژانسی هەواڵی عومان لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە رایگەیاند، ژمارەیەک درۆن هێرشیان کردووەتە سەر بەندەری بازرگانیی دوقم و کۆگەیەکی سووتەمەنییان پێکاوه. ئەم هێرشە دوای 2 رۆژ دێت لە هێرشێکی دیکە بۆ سەر هەمان بەندەر کە بووە هۆی برینداربوونی کرێکارێک.
 
بەپێی سەرچاوە ئەمنییەکە: "کۆگەکانی سووتەمەنی لە بەندەری دوقم کرانە ئامانجی ژمارەیەک درۆن و یەکێکیان بەر کۆگەیەک کەوت. زیانەکان کۆنترۆڵ کراون و زیانی گیانی نەبووە."
 
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە کە عومان "بە تووندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە دەکات و هەموو رێکارێکی پێویست دەگرێتەبەر بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ رووداوەکەدا."
 
عومان کە لە گفتوگۆی نێوان ئەمریکا و ئێراندا رۆڵی نێوەندگیریی دەبینی، داوای ئاگربەستی کردووە. سەرەڕای رۆڵە دیپلۆماسییەکەی، ئەو وڵاتەش لە هێرشەکانی ئێران پارێزراو نەبووە.
 
جگە لە بەندەری دوقم، رۆژی دووشەممە دەسەڵاتداران رایانگەیاند، کە کەسێک کوژراوە لە هێرشێکدا بۆ سەر کەشتییەکی نەوتهەڵگر لە کەناراوەکانی مەسقەتی پایتەخت، کە بووە هۆی تەقینەوە و ئاگرکەوتنەوە لە ژووری بزوێنەری سەرەکیی کەشتییەکە و کوژرانی ئەندامێکی ستافەکە کە هاووڵاتییەکی هیندی بوو.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هێرشی درۆنی ئێران بۆسەر بنکەی ئاسمانیی عودەید لە قەتەر

هێرش کرایە سەر قەتەر و بەحرێن؛ ''بنکەکانی ئەمریکا کراونەتە ئامانج''

وەزارەتی بەرگریی قەتەر تێکشکاندنی هێرشێکی مووشەکی بۆ سەر وڵاتەکەی رادەگەیێنێت. میدیای ئێرانیش باس لەوە دەکەن کە بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە قەتەر و بەحرێن کراونەتە ئامانج.