سوپای پاسداران: بنکەی ئاسمانیی ئەمریکامان لە بەحرێن کردە ئامانج

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
پەیمان محەممەد
A+ A-
 
 
رووداو دیجیتاڵ 

سوپای پاسداران رایگەیاند، هێرشی درۆنی و مووشەکییان کردووەتە سەر باڵەخانەی سەرەکیی فەرماندەیی بنکەی ئاسمانیی ئەمریکا لە بەحرێن و کۆگەکانی سووتەمنییان لەنێوبردووە.
 
کاژێر 07:00ـی بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە 03-03-2026، سوپای پاسدارانی ئێران راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، لە شەپۆلی 14ـیەمی ئۆپەراسیۆنی (بەڵێنی راست 4)ـدا، هێرشێکی بەرفراوانیان کردووەتە سەر یەکێک لە بنکە ئاسمانییەکانی ئەمریکا لە بەحرێن.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، سوپای پاسداران بە 20 درۆن و سێ مووشەک، باڵەخانەی سەرەکیی فەرماندەیی بنکەی ئاسمانیی ئەمریکایان لە ناوچەی شێخ عیسای بەحرێن بۆردوومان کردووە.
 
لە راگەیێندراوەکەدا سوپای پاسداران ئاماژەی بە بەرفراوانبوونی هێرشەکە کردووە کە تێیدا ''کۆگەکانی سووتەمەنیی بنکە ئاسمانییەکە بە تەواوی گڕیان گرتووە و سووتاون.''
 
لە رۆژی شەممە 28ی شوباتی 2026ەوە، ئەمریکا و ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی بەرفراوانیان بۆ سەر پارێزگاکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان دەستپێکردووە و چەندین بەرپرسی باڵای وڵاتەکە کوژراون، لەوانەش عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران.
 
لە وەڵامدا سوپای پاسدارانیش چەندین هێرشی مووشەکی و درۆنی کردووەتە سەر بنکەکانی ئەمریکا لە وڵاتانی کەنداو و ئیسرائیل.
 
بەگوتەی محەممەد عەلی نائینی، گوتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران، تەنیا لە دوو رۆژی یەکەمی جەنگدا، لە ئەنجامی هێرشەکانیان، لانیکەم 650 سەربازی ئەمریکی کوژراون یان بریندار بوون، بەڵام ئەمریکا تاوەکو ئێستا تەنیا کوژرانی شەش سەربازی پشتڕاستکردووەتەوە.
 
هاوکات ئەمریکا و ئیسرائیلیش لە بۆردوومانکردنی بنکە سەربازی و شوێنە هەستیارەکانی ئێران لە ناوچە جیاجیاکانی وڵاتەکە بەتایبەتی لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامن.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شیوەنگێڕێک لە تاران وێنەی عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بەرزکردووەتەوە. وێنە: Reuters

ئیسرائیل و ئەمریکا چۆن شوێنی عەلی خامنەییان دۆزییەوە؟

دوو سەرچاوەی ئاگادار بە میدیایەکی بەریتانیان گوتووە، ئیسرائیل لە رێگەی هاککردنی تۆڕی کامێراکانی هاتووچۆی تارانەوە چاودێریی پاسەوانانی عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێرانی کردووە و لەو رێگەیەوە شوێنی خامنەیی دۆزیوەتەوە.