رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ سێشەممە، حیزبوڵڵای لوبنان رایگەیاند، سێ بنکەی سەربازیی ئیسرائیلیان کردووەتە ئامانج، ئەوەش وەک وەڵامێک بۆ ئەو هێرشانەی کراونەتە سەر پێگەکانیان لە لوبنان، بەتایبەت لە باشووری بەیرووت.
حیزبوڵڵا لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: "لە وەڵامی دەستدرێژیی تاوانکارییانەی ئیسرائیل بۆ سەر دەیان شار و شارۆچکەی لوبنان"، چەکدارەکانیان بە درۆن هێرشیان کردووەتە سەر بنکەی ئاسمانیی "رامات دەیڤد" و بنکەی "میرۆن" لە باکووری ئیسرائیل.
هەروەها ئاماژەیان بەوە کردووە کە بە مووشەک هێرشیان کردووەتە سەر بنکەیەکی دیکە لە بەرزاییەکانی جۆلان لە سووریا کە ئیسرائیل داگیری کردووە.
سوپای ئیسرائیل رۆژی سێشەممە رایگەیاندبوو، ئێران و حیزبوڵڵای لوبنان پێکەوە لە یەک کاتدا بۆردوومان دەکەن.
سوپاکە لە راگەیێندراوێکی کورتدا دەڵێت: "ئێستا هێزی ئاسمانی دەستیکردووە بە شەپۆلێک هێرشی ورد، کە تێیدا رژێمی تیرۆریستیی ئێران و رێکخراوی تیرۆریستیی حیزبوڵڵا بەشێوەیەکی هاوکات دەکاتە ئامانج."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ