ئیسرائیل کوژرانی فەرماندەیەکی حیزبوڵڵا رادەگەیێنێت

04-11-2024
رێبەر حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سوپای ئیسرائیل رایدەگەیێنێت، فڕۆکە جەنگییەکانی وڵاتەکە لە باشووری لوبنان فەرماندەیەکی حیزبوڵڵایان بەئامانج گرتووە و کوشتوویانە.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 04-11-2024 سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی وڵاتەکە، لە باشووری لوبنان ئەبو عەلی رەزا، فەرماندەی حیزبوڵڵایان کوشتووە.
 
ئیسرائیل هەروەها دەڵێت، فەرماندەکە بەرپرسی ناوچەی بەرەعشیت بووە لە باشووری لوبنان. هەروەها بەرپرس بووە لە ئەنجامدانی هێرشی مووشەکی بۆ سەر سەربازانی وڵاتەکە لە ناوچەکە.
 
حیزبوڵڵا کوژرانی فەرماندەکەی پشتڕاست نەکردووەتەوە.
 
رۆژی 8ی تشرینی یەکەمی 2023 حیزبوڵڵای لوبنانی هێرشی کردە سەر باکووری ئیسرائیل و پشتیوانیی خۆی بۆ بزووتنەوەی حەماسی فەلەستینی دەربڕی.
 
لە 23ی ئەیلوولی ئەم ساڵەوە، ئیسرائیل و حیزبوڵڵا هێرشەکانیان بۆ سەر یەکدی چڕتر کردوونەتەوە.
 
ئیسرائیل چەندین بەرپرسی باڵای بزووتنەوەکە، لەنێویاندا حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەکە و هاشم سەفییەدین، شوێنگرەوەی نەسروڵڵای کوشتووە.
 
حیزبوڵڵاش دەڵێت، تائێستا زیاتر لە 70 سەربازی ئیسرائیلی کوشتووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەرزبوونەوەی دووکەڵ ریازی پایتەختی سعودیە دوای بەئامانجگیرانی ناوچەیەکی. وێنە: REUTERS

وردەکاریی هێرشەکانی 24 کاژێری رابردووی ئێران بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە

لەگەڵ پێنانە ناو دووەم هەفتەی جەنگی فراوانی ئەمریکا و ئیسرائیل دژ بە ئێران کە لە 28ی شوباتی رابردووەوە دەستیپێکردووە، رۆژی شەممە 7ی ئاداری 2026 تاوەکو بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە شەپۆلێکی گەورە و فراوانی هێرشی مووشەکی و درۆنی لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێران و ئەو گرووپانەی خۆیان بە "موقاوەمەی ئیسلامی" دەناسێنن، کرایە سەر هەرێمی کوردستان، وڵاتانی کەنداو و ئیسرائیل. هێرشەکان قوربانیی سڤیل و سەربازییان لە هەولێر، سلێمانی، کوێت و ئیمارات لێکەوتووەتەوە