ئیسرائیل بەهۆی شەڕەوە هەفتانە 600 ملیۆن دۆلار زیانی پێدەگات

05-01-2024
زیانەکانی ئیسرائیل بەهۆی جەنگەوە
زیانەکانی ئیسرائیل بەهۆی جەنگەوە
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

نزیکەی سێ مانگ بەسەر هێرشی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل تێپەڕ دەبێت و شەڕ لەنێوانیان بەردەوامە، بەهۆی شەڕەکەوە هەفتانە 600 ملیۆن دۆلار زیان بە ئابووریی ئیسرائیل دەکەوێت.
 
ئیسرائیل لەو شەڕە بەردەوامەی لەگەڵ حەماس دەیکات، نەک هەر زیانی سەربازی و دیپلۆماسی بەرکەوتووە، بەڵکو زیانێکی زۆری ئابووریشی بەرکەوتووە، زیانەکە بە جۆرێکە کاریگەری کردووەتە سەر داهاتی یەک لەسەر پێنجی خەڵکەکەی، ئیسرائیل نزیکەی 200 ملیار دۆلار یەدەگی هەیە و ملیارەها دۆلاریش یارمەتیی سەربازی لە ئەمریکا وەردەگرێت، بەڵام خەرجییەکانی پەیوەست بە شەڕ بەرزبوونەتەوە و داهاتەکانی حکومەت کەمیکردووە.
 
بەپێی ئامارەکانی حکومەتی ئسرائیل، نزیکەی 760 هەزار هاووڵاتی بەهۆی شەڕەو کارناکەن و بەشێکی زۆریان رەوانەی بەرەکانی شەڕ کراون. زۆربەی کەرتە ئابوورییەکانی وەک، بیناسازی، تەکنۆلۆجیا، پیشەسازی و کشتووکاڵ رووبەرووی کەمی دەستی کاربوونەتەوە. بەتایبەتی کەمی هێزی کار لە کەرتی تەکنۆلۆژیا مەترسیی گەورەی دروستکردووە بەوپێیەی ئەو کەرتە 20٪ ـی کۆی بەرهەمی ناوخۆی ئیسرائیل پێکدەهێنێت. 
 
مۆڵی، دەروونناسێکی ئیسرائیلیە دەڵێت، "رەوشی ئابووری وەک بەر لە شەڕ نەماوە. زۆر کەس داوای داشکان دەکەن یان داوای قەرز دەکەن. زۆر خەڵک خوویان بە کحول و حەب گرتووە بۆ ئەوەی کێشەکانی ئێستا لەبیربکەن. چاو لێبکە ئێمە لە ناو مۆڵێکداین، بەڵام کریارێک نابینی شت بکڕێت."
 
سەرەڕای ئەو ئاڵنگارییانە، هەندی هاووڵاتیی ئیسرائیلی وەک ئایریس گلیشەم، کە لە تەلئەبیب قوتابی زانکۆیە پێیوایە رەوشی ئابووری بەرەو خراپی ناڕوات. 
 
ئایریس گلیشم، باس لەوە دەکات کە ئەو هەست دەکات بارودۆخی دارایی باشە. "تەنانەت ماڵی باوکیشم هەر باشن، حکومەت قەرەبووی ئەو کەسانە دەکاتەوە کە سامانەکانیان لەدەستداوە. خەڵک هەیە کە ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێهێشتووە. من لە شوێنێکدا دەژیم نە لە باشوور نزیکە نە لە باکوور. بە دروستی لە بارودۆخی ئەو کەسانە تێناگەم کە ماڵی خۆیان بەجێهێشتووە. پێموایە حکومەت ئاگای لێیان دەبێت، لەبەر ئەوەش پێموانییە رەوشی ئابووری خراپتر بێت."
 
بەپێی ئامارەکانی حکومەتی ئیسرائیل، نزیکەی 760 هەزار هاووڵاتی بەهۆی شەڕەو کارناکەن و بەشێکی زۆریان رەوانەی بەرەکانی شەڕ کراون. زۆربەی کەرتە ئابوورییەکانی وەک، بیناسازی، تەکنۆلۆژیا، پیشەسازی و کشتووکاڵ رووبەرووی  کەمی دەستی کاربوونەتەوە. بەتایبەتی کەمی هێزی کار لە کەرتی تەکنۆلۆژیا مەترسی گەورەی دروستکردووە بەوپێیەی ئەو کەرتە 20٪ ی کۆی بەرهەمی ناوخۆی ئیسرائیل پێکدەهێنێت. 
 
بەپێی بانکی ناوەندی ئیسرائیل، کەمی هێزی کار هەفتانە 600 ملیۆن دۆلار زیان لە ئابووری ئیسرائیل دەدات.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە