رووداو دیجیتاڵ
دامەزراوەیەکی بەریتانیی کە تایبەتە بە چاودێریکردنی ئاسایشی دەریایی رایگەیاند، لە دەریای سوور بە درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش کراوەتە سەر کەشتییەکی بەریتانی و زیانی بەرکەوتووە.
دامەزراوەی ئەمبرەیی بەری دەڵێت، "زیانێکی کەم" بەر لایێکی کەشتییەکە کەوتووە کە هەڵگری ئاڵای باربادۆسە، واتە بە گوێرەی یاساکانی ئەو وڵاتە کاردەکات.
دوای هێرشەکە، کەشتییەکە خێراییەکەی زیادکردووە و بەرەو باشوور بۆ گەرووی بابولمەندەب بەڕێکەوتووە.
حووسیەکان کە لە لایەن ئێرانەوە پشتگیری دەکرێن و بەشێکی گەورەی یەمەنیان کۆنترۆڵکردووە، لە دوای جەنگی غەززەوە، وەک دژایەتییەک بۆ ئیسرائیل و ئەمریکای هاوپەیمانی، دەستیانکردووە بە هێرش بۆ سەر کەشتییەکانی دەریای سوور.
لە وەڵامی ئەو هێرشانەشدا، ئەمریکا و بەریتانیا چەند جارێک هێرشیان کردووەتە سەر پێگەی حووسیەکان، کە دوایین جار، درەنگیی شەوی شەممە بوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ