لە 38 رۆژدا 5533 هێرش کراوەتە سەر وڵاتانی کەنداو؛ نیوەیان بۆسەر ئیمارات بوون

4 کاژێر له‌مه‌وپێش
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەگوێرەی ئەو ئامارەی وەزارەتەکانی بەرگریی سعودیە، کوێت، ئیمارات، بەحرێن، عومان و قەتەر لە 28ی شوبات تاوەکو 6ى نیسانی 2026 بڵاوی کردوونەتەوە، لەو ماوەیەدا کۆماری ئیسلامیی ئێران 5533 هێرشی بە درۆن و مووشەک کردووەتە سەر چەند شوێنێکی ئەو وڵاتانە کە 49.7%یان ئیماراتیان کردووەتە ئامانج.
 
لە 38 رۆژی جەنگ و لەو 5533 هێرشە بۆ سەر شەش وڵاتی کەنداو، 4940ـیان بە درۆن کراون. 49.4%ی ئەو درۆنانە ئاراستەی ئیمارات کراون کە 2210 درۆن بوون.
 
هێرشەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، شەش وڵاتی کەنداوی گرتووەتەوە کە بریتین لە سعودیە، ئیمارات، قەتەر، عومان، بەحرێن و کوێت.
 
سعودیە لە ریزبەندیی دووەم بووە لە زۆرترین هێرشی درۆن کە 812 درۆنی ئاراستە کراوە. کوێت لە ریزبەندیی سێیەمە بە 740 درۆن. کەمترین پشکی ئەو هێرشانە بە درۆن بۆسەر عومان بووە کە تەنیا نۆ درۆن بوون.
 
لە 28ی شوباتەوە کە جەنگی ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل دەستی پێکردووە، بە 1266 مووشەک هێرش کراوەتە سەر ئەو وڵاتانەی کەنداو.
 
زۆرترین هێرشی مووشەکی کراوەتە سەر ئیمارات کە 545 هێرش بووە و 43%ی هێرشەکانە. کوێت لە ریزبەندیی دووەمدایە کە زۆرترین هێرشی مووشەکی کراوەتە سەری کە 349 هێرش بووە و 27.5%ی هێرشە مووشەکییەکان بووە.
 
لەو هێرشە مووشەکییانە بۆ سەر کوێت، ئیمارات، سعودیە و قەتەر، 1021یان لە رێگەی مووشەکی بالیستییەوە بووە، 519 هێرشیان بۆسەر ئیمارات کراون و 50.8%ی هێرش بە مووشەکە بالیستییەکان بوون.
 
ئاماری هێرشەکان لە 28-2 بۆ 6-4-2026:
 
سعودیە:
 
درۆن: 812
بالیستی: 73
کرووز: 8
 
قەتەر:
 
بالیستی: 93
کرووز: 10
درۆن: 30
 
بەحرێن:
 
مووشەک: 188
درۆن: 466
 
ئیمارات:
 
بالیستی: 519
کرووز: 26
درۆن: 2210
 
عومان:
 
9 درۆن
بەلەمێکی بۆمبڕێژکراو
 
کوێت:
 
درۆن: 740
بالیستی: 336
کرووز: 13
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە