حیزبوڵڵای لوبنان و ئیسرائیل زیاتر لە 100 مووشەک ئاراستەی یەکدی دەکەن

07-01-2024
رێکار عەزیز @Rekar_Azeez
یەکێتیی ئەوروپا داوا دەکات لوبنان رانەکێشرێتە نێو شەڕی ئیسرائیل و حەماس
یەکێتیی ئەوروپا داوا دەکات لوبنان رانەکێشرێتە نێو شەڕی ئیسرائیل و حەماس
نیشانەکردن شەڕی ئیسرائیل و حەماس
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

کوشتنی ساڵح عارووری، جێگری سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس لە پایتەختی لوبنان، مەترسی راکێشانی لوبنانی بۆ نێو شەڕی ئیسرائیل و حەماس زیادکردووە و، حیزبوڵڵای لوبنان بۆ تۆڵەکردنەوە، ''زیاتر لە 60 مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد.'' 
 
حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان دەڵێ "ئەمە هەرگیز بێ وەڵام نابێت. بێ سزاش نابێت. ئێمە دەستەواژەی 'لەکات و شوێنی گونجاو' بەکارناهێنین. بڕیارەکە، خوشک و برایانی خۆشەویست، لەدەستی گۆڕەپانە. گۆڕەپان وەڵام دەداتەوە و گۆڕەپان ئێستا چاوەڕێ ناکات."
 
لە تۆڵەی کوشتنی عارووری، رۆژی شەممە حیزبوڵڵای لوبنان رایگەیاند، 62 مووشەکیان ئاراستەی ئیسرائیل کردووە و مووشەکەکان ئامانجەکانیان پێکاوە. 
 
دوای چەند کاژێرێک، ئیسرائیل گرتەی بۆردوومانی چەند پێگەیەکی حزبوڵڵای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، 40 مووشەکیان ئاراستەی ئەو شوێنانە کردووە، کە بنکەی مووشەکهاوێژەکانی حزبوڵڵا بوون. 
 
مەترسی کرانەوەی بەرەیەکی نوێی شەڕ لەسەر سنووری ئیسرائیل و لوبنان نیگەرانیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی لێکەوتووەتەوە، لەو چوارچێوەیەشدا وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە تورکیاوە گەشتێکی فراوانی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستپێکردووە و، بەرپرسی کاروباری دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپاش سەردانی بەیرووتی کرد.
 
جۆسێپ بۆرێل، بەرپرسی کاروباری دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا دەڵێ "من لێرەم لەکاتێکدا شایەتی هەڵچوونێکی نیگەرانکەری شەڕین بەدرێژای هێڵی شین لەسەر سنووری لوبنان و ئیسرائیل، پێشمان وایە دەتوانین رێگری لەو شەڕە بکەین، دەبێت خۆمانی لێ بەدوور بگرین و دیپلۆماسیەت دەتوانێت لەپێناو چارەسەرێکی باشتر سەرکەوێت. گرنگە خۆمان لە هەڵچوونی گرژییەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدوور بگرین. زۆر پێویستە نەهێڵین لوبنان راکێشرێتە نێو ئەم شەڕەوە. لوبنان تەنیا پێویستی بەمە نییە."
 
هەرچەندە یەکەمجار نییە لەدوای رووداوەکانی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، ئیسرائیل پێگەکانی حیزبوڵڵا لە لوبنان بۆردوومان بکات، بەڵام لەدوای کوژرانی عارووری، گرژییەکان چوونە ئاستێکی دژوراتر، لەکاتێکدا عارووری باڵاترین بەرپرسی حەماس بوو لەدوای هەڵگیرسانی شەڕی ئیسرائیل و حەماسەوە کوژرابێت.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی کەشتییەکە. وێنەکە لە economic times وەرگیراوە

گرژییەکان لە ئاوەکانی کەنداو زیاد دەکەن؛ کەشتییەک پێکرا و ئێران هەڕەشە لە ئەمریکا دەکات

دوای چەندین رۆژ لە پێکدادان و تۆمەتگۆڕینەوە، مەترسیی تەقینەوەی شەڕی دەریایی لە کەنداو زیاتر بوو، ئەوەش دوای ئەوەی کەشتییەک لە کەناراوەکانی قەتەر پێکرا و ئێران هۆشداری دا کە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە دەکاتە ئامانج.