میدیای ئێران: کاردانەوەی ترەمپ لە بەرامبەر وەڵامی ئێران گرنگ نییە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
سینا سۆما
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

میدیای فەرمیی ئێران دوای رەتکردنەوەی وەڵامی تاران بۆ پێشنیازەکەی ئەمریکا لەلایەن ترەمپەوە، لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە رایگەیاند، "کاردانەوەی ترەمپ بە وەڵامی ئێران گرنگ نییە و لە ئێران هیچ کەسێک بۆ دڵخۆشیی ترەمپ پلان نانووسێت."
 
ئاژانسی هەواڵیی "تەسنیم"ی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران، شەوی یەکشەممە لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە رایگەیاند، کاردانەوەی ترەمپ بەرامبەر بە وەڵامەکەی ئێران هیچ گرنگییەکی نییە.
 
ئەم ئاژانسە دەڵێت: "سەرچاوەیەکی ئاگادار رایگەیاند 'کاردانەوەی بەناو سەرۆککۆماری ئەمریکا بەرامبەر بە وەڵامەکەی ئێران هیچ بایەخێکی نییە و لە ئێراندا کەس بۆ دڵخۆشکردنی ترەمپ پلان نانووسێت'."
 
بە گوتەی میدیا فەرمییەکانی ئێران، "تیمی دانوستاندنکار دەبێت تەنیا بۆ مافی گەلی ئێران پلان بنووسێت و رازی نەبوونی ترەمپ لێی، بە شێوەیەکی سرووشتی باشترە. ترەمپ بەهۆی حەزنەکردنی بە راستی، بەردەوام لە بەردەم ئێران تووشی شکست دەبێت."
 
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆککۆماری ئەمریکا لە کاردانەوە بە وەڵامی ئێران بۆ پێشنیازە 14 خاڵییەکەی ئەو وڵاتە رایگەیاند، پلانی پێشنیازکراوی ئێران سەبارەت بە دانوستانەکان بە تەواوی قبووڵنەکراوە.
 
ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ترووس سۆشیاڵ" نووسیویەتی: "ئێستا وەڵامی 'بەناو نوێنەرانی ئێران'م پێگەیشت. بە دڵم نییە. بە تەواوی قبووڵنەکراوە."

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 بەرزبوونەوەی دووکەڵی بۆردوومانەکانی ئێران لە ناوچەیەکی نزیک لە بنکەی ئاسمانیی عودەید لە قەتەر. وێنە: AFP

ئەرتەشی ئێران: بە فڕۆکە بنکەکانی ئەمریکامان لە هەولێر، کوێت و قەتەر بۆردوومان کردووە

گوتەبێژی ئەرتەشی ئێران رایدەگەیێنێت لە رۆژانی سەرەتای شەڕدا هێزی ئاسمانیی وڵاتەکەی چەندین فڕینی بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا لە هەولێر، کوێت و قەتەر کردووە؛ هۆشداریش دەداتە هەر وڵاتێک پابەندی سزاکانی واشنتن بێت، لە کاتی تێپەڕبوون بە تەنگەی هورمزدا "تووشی کێشە دەبێت"