لە تاران و شارەکانی دەوروبەری دەنگی زنجیرەیەک تەقینەوەی بەهێز بیسترا

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، زنجیرەیەک تەقینەوەی زۆر بەهێز و یەک لە دوای یەک تارانی پایتەخت و شارەکانی کەرەج، ئیسلامشەهر، قودس، شەهریار و چەند ناوچەیەکی دیکەی ئێرانی هەژاند. هاونیشتمانیان باس لە لەرینەوەی زەوی و شکانی شووشەی پەنجەرەکان دەکەن.
 
لە دەوروبەری کاژێر 3:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە کاتی تاران و (2:30 بە کاتی هەولێر) زنجیرەیەک تەقینەوەی یەک لە دوای یەک لە ناوچە جیاجیاکانی تاران بیستراون، تەقینەوەکان هێندە بەهێز بوونە "ئاسمان بە تەواوی رووناک بووەتەوە."
 
لە گەڕەکەکانی باکوور و باکووری رۆژهەڵاتی تاران، وەک (نیاوەران، فەرمانیە، ئاجودانیە، نۆبنیاد و هێرەوی)، هاونیشتمانیان باس لە دەنگی تەقینەوەی زۆر بەهێز دەکەن کە بووەتە هۆی لەرینەوەی باڵەخانەکان. لە رۆژئاوای تارانیش، لە ناوچەکانی (سەعادت ئاباد، پۆنەک، جەنەت ئاباد و ئەکباتان)، دەنگی چەندین تەقینەوە بیستراوە و لە هەندێک شوێن دووکەڵێکی زۆر بە ئاسمانەوە بینراوە، بەتایبەت لە نزیک فڕۆکەخانە.
 
هاوکات لەگەڵ تاران، لە شاری کەرەج و ناوچەکانی (مەهروێلا، گۆهەردەشت و فەردیس) دەنگی لانیکەم 5 تەقینەوەی بەهێز بیستراوە. لە ناوچەی (پەردیس و روودەهەن) لە رۆژهەڵاتی تاران، هاونیشتمانیان دەڵێن "دەنگی تەقینەوەکان وەک بۆمبی سەنگەرشکێن بووە" و لە هەندێک گەڕەک کارەبا بە تەواوی پچڕاوە.
 
بەشێک لە گەواهدەران باس لەوە دەکەن کە تەقینەوەکان ناوچە هەستیارەکانی وەک (پارچین) و ناوچە سەربازییەکانی باشوور و رۆژئاوای تارانیان کردووەتە ئامانج. لە گەڕەکی (یوسف ئاباد و مەیدانی وەلیعەسر) لە ناوەندی تاران، دەنگی تەقینەوەکان ئەوەندە نزیک بوون کە هاونیشتمانیان لە ترسان هاتوونەتە سەر شەقامەکان.
 
لەلایەکی دیکەوە، کاژێر 3:24 خولەک سوپای ئیسرائیل لە کەناڵی فەرمی خۆی لە تەلەگرام رایگەیاند، کەمێک لەمەوبەر شەپۆلێکی هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر تاران و چەند ناوچەیەکی دیکەی ئێران کۆتایی پێهێناوە، کە ئامانج لێی لێدان بووە لە ژێرخانە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە.
 
سوپای ئیسرائیل لە راگەیێندراوەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە، ئامانجی هێرشەکە زیانگەیاندن بووە بە ژێرخانەکانی ئێران لە تاران و چەند ناوچەیەکی دیکەی ئەو وڵاتە.
 
پێش بیستنی دەنگی تەقینەوەکان، دانیشتووانی شارەکانی هەمەدان و ساوه رایانگەیاندووە کە دەنگی بەردەوامی فڕۆکەی جەنگییان بیستووە کە بە نزمی و بە ئاراستەی تاران فڕیون. هەروەها لە شاری قومیش دەنگی فڕۆکە بۆ ماوەیەک  بیستراوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی ساتی هێرشێک بۆسەر بەحرێن

لە 38 رۆژدا 5533 هێرش کراوەتە سەر وڵاتانی کەنداو؛ نیوەیان بۆسەر ئیمارات بوون

بەگوێرەی ئەو ئامارەی وەزارەتەکانی بەرگریی سعودیە، کوێت، ئیمارات، بەحرێن، عومان و قەتەر لە 28ی شوبات تاوەکو 6ى نیسانی 2026 بڵاوی کردوونەتەوە، لەو ماوەیەدا کۆماری ئیسلامیی ئێران 5533 هێرشی بە درۆن و مووشەک کردووەتە سەر چەند شوێنێکی ئەو وڵاتانە کە 49.7%یان ئیماراتیان کردووەتە ئامانج