سوپای ئەمریکا: لە مانگی ئابدا 36 ئۆپەراسیۆنمان بۆ سەر داعش لە عێراق سووریا ئەنجامداوە

08-09-2023
عەلی زەڵمی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا دەڵێت، سوپای وڵاتەکەی، هێزەکانی دیکەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش و هاوبەشەکانیان لە مانگی ئابدا 36 ئۆپەراسیۆنیان بۆسەر پێگە و ئەندامانی داعش ئەنجامداوە و لەو ئۆپەراسیۆنانەدا 7 چەکداری داعش کوژراون و 25ی دیکە برینداربوون. 
 
رۆژی 8-9-2023 فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا، کە بەشێکی زۆری چالاکی و ئەرکەکانی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاستدایە، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، سوپای ئەمریکا، هێزەکانی دیکەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش و هاوبەشەکانیان لە مانگی ئابدا 28 ئۆپەراسیۆنیان لە باشووری کوردستان و عێراق ئەنجامداوە و لەو ئۆپەراسیۆنانەدا 6 ئەندامی داعش کوژراون و 18ی دیکە دەستگیرکراون. 
 
ئەوەی کە پەیوەندی بە رۆژئاوای کوردستان و سووریاوە هەیە، فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا دەڵێت، 8 ئۆپەراسیۆنیان بە هاوبەشی لەگەڵ هاوبەشەکانیان ئەنجامداوە و لەو ئۆپەراسیۆنانەدا ئەندامێکی داعش کوژراوە و 7ی دیکە دەستگیرکراون. 
 
هێزەکانی پێشمەرگە، هێزەکانی سووریای دیموکرات- هەسەدە و سوپای عێراق، ئەو سێ هاوبەشەن هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش لە باشووری کوردستان، رۆژئاوای کوردستان، عێراق و سووریا کاریان لەگەڵ دەکەن بۆ نەهێشتنی هەڕەشەکانی داعش. 
 
ژەنەڕاڵ مایکڵ کوریلا، فەرماندەی گشتیی فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا لەو بارەوە دەڵێت، "سەرنجی هاوبەشیمان لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هێزەکانی سووریای دیموکرات لەسەر تێکشکاندنی داعش و نەهێشتنی هەڕەشەی ئەو رێکخراوەیە". 
 
مایکڵ کوریلا ئاماژە بەوە دەکات کە لەگەڵ هاوبەشەکانیان بەردەوام دەبن لە رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی داعش بۆ ئەوەی سەقامگیری بۆ عێراق و سووریا دابین بکەن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند دیمەنێکی ساتی رووداوەکە

هێلیکۆپتەرێکی ئیسرائیل لە کەرتی رۆژئاوای فەڵەستین تێکشکا

سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، هێلیکۆپتەرێکی سەربازیی جۆری بلاک هۆک لەکاتی ئۆپەراسیۆنێک لە کەرتی رۆژئاوای فەڵەستین تێکشاوە. رووداوەکە دوای ئەوە هات، هێلیکۆپتەرەکە لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا بەهۆی خراپیی بارودۆخی کەشوهەواوە ناچار بوو بەپەلە بنیشێتەوە