سوپای پاسداران هێرشی نوێی مووشەکی دەستپێکرد

10-03-2026
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

سوپای پاسداران رایگەیاند، شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە و ئیسرائیل دەستپێکردووە.
 
رۆژی سێشەممە، 10ـی ئاداری 2026، پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسداران دەستپێکردنی شەپۆلی 34ـمینی هێرشەکانیان لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی (بەڵینی راست 4) رایگەیاند.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی سوپای پاسداران، بە درووشمی "یا علی بن ابی طالب'' شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنییان بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە و ئیسرائیل دەستپێکردووە، بەڵام ئامانجەکانی بە وردی دیاری نەکردوون.
 
بەپێی راگەیێندراوەکەی سوپای پاسدارن، لە شەپۆلە هێرشەکانی 24ی (بەڵینی راست 4) بەدواوە، سێ جۆر مووشەک بە ناوەکانی عیماد، قەدر و خەیبەر بەکار هێنراوە و ئەم جارە کڵاوەی مووشەکەکان زیاد کراوە بۆ یەک تۆن.
 
لە بەیانیی رۆژی شەممە، 28ـی شوباتەوە، هێرشێکی بەرفراوان و هاوبەشی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەستیپێکردووە و تاوەکو ئێستا بەردەوامە.
 
لە وەڵامدا هێزە چەکدارەکانی ئێرانیش بەتایبەتی سوپای پاسداران چەندین هێرشی درۆنی و مووشەکییان کردووەتە سەر ئیسرائیل و بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە وڵاتانی ناوچەکە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە