رووداو دیجیتاڵ
سەرۆککۆماری تورکیا لە لووتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی رایگەیاند، "ئیسرائیل خۆی لە سەرووی یاسای نێودەوڵەتییەوە دەبینێت.. تەنیا ئەو کاتە ململانێکان دەوەستێن کاتێک دان بە مافەکانی گەلی فەلەستینیدا بنرێت و وڵاتێکی سەربەخۆی فەلەستین دابمەزرێندرێت."
رەجەب تەیب ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کرد، "هەرگیز براکانمان لە غەززە جێناهێڵین"، داوای لە وڵاتانیش کرد پشتیوانی لەو رێکخراوانە بکەن کە هاوکاریی مرۆیی دەگەیێننە ئاوارەکانی خەڵکی غەززە. گوتیشی "پێویستە ئەو خوێنڕشتنەی لە غەززە هەیە بووەستێندرێت."
ئەردۆغان باسی لەوە کرد، تاوەکو ئێستا "34 بارهەڵگری هاوکاریمان رەوانەی غەززە کردوون".
لەبارەی پەنابەرانی نێو تورکیاش، سەرۆککۆماری وڵاتەکە باسی لەوە کرد، زیاتر لە سێ ملیۆن پەنابەری وڵاتانی جیهان لە تورکیا دەژین و دەڵێت، "تورکیا هەرگیز لە پابەندییە مرۆییەکانی پاشگەز نابێتەوە."
نوێدەکرێتەوە...
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ