دۆناڵد ترەمپ لە سعودیە چاوی بە ئەحمەد شەرع دەکەوێ

13-05-2025
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بڕیارە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە ریاز چاوی بە ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری حکومەتی راگوزەری سووریا بکەوێ.
 
بەرپرسێکی کۆشکی سپی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، ئەمڕۆ سێشەممە 13-5-2025 بە رۆژنامەڤانانی راگەیاند: "سەرۆک ترەمپ رازی بووە سبەی لە سعودیە سڵاوێک لە سەرۆکی سووریا بکات". 
 
دیدارەکە لە کاتێکدایە، رۆژی دووشەممە 12-5-2025 دۆناڵد ترەمپ بە رۆژنامەڤانانی راگەیاند، دەکرێ بیر لە هەڵگرتنی سزاکانی سەر سووریا بکەنەوە. 
 
ترەمپ لەو بارەیەوە گوتی: "لەوانەیە سزاکانی سەر سووریا هەڵبگرین، چونکە دەمانەوێ سەرەتایەکیان پێ بدەین". 
 
لە 8-12-2024 دەستەی تەحریری شام بە سەرۆکایەتیی ئەحمەد شەرع کە ئەو کات زیاتر بە ئەبو محەممەد جۆلانی ناسرا بوو، و بەشێک لە گرووپە چەکدارە هاوپەیمانەکانی کۆتاییان بە دەسەڵاتی بەشار ئەسەد هێنا. 
 
تەحریری شام لە لیستی تیرۆری ئەمریکادایە، ئەوەش بەهۆی ئەو پەیوەندییەی پێشتر لەگەڵ قاعیدە هەیبوو.
 
لەم چەند مانگەی رابردووشدا حکومەتی ئەمریکا خۆی دوور گرتووە لە مامەڵەکردنی فەرمی لەگەڵ دەسەڵاتی نوێی سووریا.
 
 
 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە