رووداو دیجیتاڵ
سوپای ئیسرائیل دەڵێت، لە بەرەبەیانیی ئەمڕۆوە زیاتر لە 200 ئامانجیان لە سەرتاسەری ئێران پێکاوە.
ئێفی دفرین، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل کەمێک لەمەوبەر رایگەیاند: "تاوەکو ئێستا زیاتر لە 200 ئامانجمان پێکاوە و بەردەوامین لە هێرشەکانمان."
گوتەبێژەکەی سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوەشکرد، سوپای وڵاتەکەی هێرشی کردوەتە سەر دامەزراوەی ئەتۆمیی نەتەنز لە پارێزگای ئیسفەهان.
ئێفی دفرین گوتی: "ئێستا دەتوانم پشتڕاستی بکەمەوە کە هێرشمان کردووەتە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکە لە ئەسفەهان. ئۆپەراسیۆنەکە هێشتا بەردەوامە."
دفرین کۆنفرانسە رۆژنامەڤانییەکەی تەواو نەکرد. بەرپرسێک رایگەیاند، لەبەر ئەگەری هێرشی مووشەکی ئێران.
ئەو بەرپرسە گوتی: "پەخشی راستەوخۆی گوتەکەی لیوا دفرین بەهۆی هێرشێکی چاوەڕوانکراوی ئێرانەوە بۆ سەر نێوەڕاستی ئیسرائیل پچڕا"، ئەوەش دوای ئەوەی سوپا فەرمانی بە ئیسرائیلییەکان کرد لە نزیک شوێنە پارێزراوەکان بمێننەوە و خۆیان لە کۆبوونەوە بەدووربگرن، لە کاتێکدا بەردەوامە لە هێرشکردنە سەر ئامانجەکان لە ئێران.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ