لە دوو رۆژدا 6 کەشتی لە تەنگەی هورمز کراونەتە ئامانج

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
کەڤین حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

هێرشی سەر کەشتییەکان لە تەنگەی هورمز بەردەوامە و لەماوەی 48 کاژێری رابردوودا 6 کەشتی کراونەتە ئامانج، کۆی هێرشەکان لەو تەنگەیەوە لە ماوەی 15 رۆژدا بۆ 18 هێرش بەرزبووەوە.
 
بەپێی زانیارییەکانی رێکخراوی بازرگانی دەریایی بەریتانیا  (UKMTO) کە سەر بە حکومەتی بەریتانیایە، هەروەها زانیارییەکانی کۆمپانیای هەواڵگری دەریایی "ڤانگارد"، لە ماوەی کەمتر لە 48 کاژێری رابردوودا، شەش کەشتی جیاواز لە تەنگەی هورمز و ئاوەکانی کەنداو کراونەتە ئامانج.
 
لە راپۆرتەکەدا هاتووە، لەگەڵ تۆمارکردنی ئەم هێرشە نوێیانە، کۆی گشتی ئەو کەشتییانەی لە سەرەتای دەستپێکی شەڕ و ئاڵۆزییەکانەوە لەو ناوچە ستراتیژییەدا کراونەتە ئامانج، گەیشتووەتە 18 کەشتی.
 
تەنگەی هورمز، یەکێکە لە گرنگترین رێڕۆ دەریاییەکانی جیهان بۆ گواستنەوەی وزە، لە چەند رۆژی رابردوودا بووەتە مەیدانی ململانێیەکی تووند، ئەمەش نیگەرانییەکی زۆری لای کۆمپانیاکانی گواستنەوەی دەریایی و بازرگانی جیهانی دروستکردووە و کاریگەری لەسەر ئاسایشی گواستنەوە لەو ناوچەیەدا هەبووە.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پاڵاوگەیەک لە بەحرێن دووکەڵ و ئاگری لێ بەرزدەبێتەوە دوای ئەوەی ئێران هێرشی کردووەتە سەری. وێنە: Reuters

بەحرێن: 121 مووشەک و 193 درۆنی ئێرانیمان تێکشکاندووە

هێزی بەرگریی بەحرێن ئاماری تێکشکاندنی مووشەک و درۆنە ئێرانییەکان بڵاودەکاتەوە و رایدەگەیێنێت، لە سەرەتای دەستپێکی گرژییەکانەوە تاوەکو ئێستا، زیاتر لە 300 مووشەک و درۆنیان بەرپەرچداوەتەوە