رووداو دیجیتاڵ
فریاکەوتنی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، بەهۆی هێرشی ئەمشەوی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل سێ کەس کوژران و 20ی دیکەش بریندار بوون.
رۆژی یەکشەممە، 15ی حوزەیرانی 2025، فریاکەوتنی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، لە باکووری حەیفا ژمارەیەک مووشەکی ئێران بەر ناوچەیەکی نیشتەجێبوون کەوتن و بەو هۆیەوە سێ کەس کوژران و 20ی دیکەش بریندار بوون.
کەمێک پێش راگەیاندنی ئەو ئامارە سوپای ئیسرائیل لە راگەیێندراوێکدا گوتی، سوپاکەیان سەرقاڵی بەرپەرچدانەوەی مووشەکەکانن و هێزی ئاسمانیش سەرقاڵی هێرشە بۆ سەر تاران.
بە گوێرەی وەزارەتی نەوتی ئێران، ئەمشەو ئیسرائیل دوو کۆگای سووتەمەنی لە تاران بۆردوومانکرد. بە گوێرەی میدیای فەرمی ئێران، ژمارەیەک مووشەک و درۆنی ئێران ژمارەیەک ئامانجی سەربازیان پێکاوە.
رۆژی هەینی، ئیسرائیل هێرشیکردە سەر ئێران و دواتر ئەویش وەڵامی دایەوە. دوێنێش بەرپرسانی هەردوولا هەڕەشەی هێرشی تووندتر و چڕتریان لەیەکدی کرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ