رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
تیمەکانی تەندرووستی شاری بات یامی ئیسرائیل، دوای هێرشەکەی ئێران بریندارێک دەگوازنەوە نەخۆشخانە. وێنە: AFP
رووداو دیجیتاڵ
پۆلیسی ئیسرائیل دەڵێت، ژمارەی کوژراوان بەهۆی هێرشە مووشەکییەکەی دوێنێ شەوی ئێران بۆ سەر وڵاتەکە گەیشتە 10 کەس.
پۆلیسی ئیسرائیل، ئەمڕۆ یەکشەممە، 15-06-2025 رایگەیاند، بەهۆی هێرشە مووشەکییەکەی دوێنێ شەوی ئێران، 6 کەس لە شاری بات یام کوژراون و دووانیان منداڵن. هەروەها 4 کەسی دیکەش لە شاری تامرای عەرەب نشین کوژراون.
هەمان سەرچاوە دەڵێت، 7 کەسی دیکەش بێسەروشوێن بوون.
دوێنێ شەممە، ئیسرائیل و ئێران هێرشەکانیان بۆ سەر یەکدی تووندتر کرد. ئیسرائیل دوێنێ چەندین هێرشی کردە سەر ئێران. ئێران بە هێرشکردنە سەر شاری حایفا وەڵامی دایەوە.
تاوەکو ئێستا ئاماری تەواوی کوژراوانی ئێران بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام بەهرام سەرمەست، پارێزگاری تەورێز ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند، بەهۆی هێرشەکانی دوێنێی ئیسرائیل بۆ سەر شارەکە، 31 کەس کوژراون و 55ـی دیکەش بریندار بوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ