رووداو دیجیتاڵ
دەستەی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق رایگەیاند، دوو بوومەلەرزەی لەدوای یەک سنووری نێوان عێراق و ئێرانی هەژاندووە.
بەپێی دەستەکە، بوومەلەرزەکان بە دووریی 90 کیلۆمەتر بووە لە سنووری عێراق و یەکەمیان گوڕەکەی 4.7 پلە و دووەمیان 5.2 پلەی رێختەر بووە.
بوومەلەرزەی یەکەم لە کاژێر 09:48:29 روویداوە و دووەمیان لە کاژێر 09:55:30 روویداوە، یەکەمیان لە قووڵایی 10 کیلۆمەتر و دووەمین لە قووڵایی 12 کیلۆمەتر بووە.
بوومەلەرزەکان لە سنووری پارێزگای ئەهوازی ئێران روویانداوە و لە عێراقیش سنووری پارێزگای میسانی هەژاندووە و هیچ زیانی گیانیی نەبووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ