رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی بەرگریی قەتەر رایگەیاند، ئێران 14 مووشەکی بالیستییان بە وڵاتەکەیانەوە ناوە و 13یان تێکشکاندووە. هەروەها ژمارەیەک درۆنیشیان خستووەتە خوارەوە.
وەزارەتەکە درەنگی شەوی رابردوو 16ـی ئاداری 2026، لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە: "قەتەر رووبەڕووی هێرشێکی 14 مووشەکی بالیستی و ژمارەیەک درۆن (کە ژمارەکەی دیارینەکراوە) لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بووەوە."
گوتیشی: "هێزە چەکدارەکانمان سەرکەوتوو بوون لە رووبەڕووبوونەوەی هەموو درۆنەکان و تێکشکاندنی 13 مووشەکی بالیستی، لەکاتێکدا یەک مووشەک لە چۆڵەوانی کەوتە خوارەوە و هیچ زیانێکی نەبوو."
ئێران بە مووشەک و درۆن هێرش دەکاتە سەر ئەو بنکە و شوێنانەی بە بەرژەوەندیی ئەمریکایان دادەنێت لە وڵاتانی عەرەبی، بەڵام هەندێکیان بوونەتە هۆی کوژران و برینداربوون و زیانیان بە دامەزراوە مەدەنییەکان گەیاندووە.
هەروەها هێرشی هاوشێوەی بۆ سەر ئیسرائیل ئەنجامداوە، کە بووەتە هۆی کوژرانی لانیکەم 15 کەس و برینداربوونی 3,369 کەسی دیکە، جگە لە هێرشەکانی دیکە کە بوونەتە هۆی کوژران و برینداربوونی سەربازانی ئەمریکی.
تاران بەم هێرشانە وەڵامی ئەمریکا و ئیسرائیل دەداتەوە کە لە 28ی شوباتەوە رووبەڕووی بووەتەوە و لانیکەم 1450 ئێرانی تێیدا کوژراون. هەروەها عەلی خامنەیی، رێبەری پێشوو، جگە لە زیاتر لە 15 هەزار بریندار و وێرانکارییەکی بەرفراوان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ