حیزبوڵڵا: لە یەک رۆژدا 23 ئۆپەراسیۆنمان دژی ئیسرائیل کردووە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
هێمن عەساف
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

حیزبوڵڵای لوبنان رایگەیاند، لە بەرەبەیانی رۆژی دووشەممەوە، 23 ئۆپەراسیۆنیان دژی ئۆتۆمبێل و سەربازانی ئیسرائیل لە باکووری ئیسرائیل، ناوچە جیاجیاکانی باشووری لوبنان و بەرزاییەکانی جۆلانی سووریا کردووە.
 
حیزبوڵڵا، لە چەند راگەیێندراوێکی یەک لەدوای یەکدا کە لە بەرەبەیان تا نیوەشەوی 16ـی مانگ بڵاویکردەوە گوتی، ئەو هێرشانە "بۆ بەرگریکردنە لە لوبنان و خەڵکەکەی." 
 
حیزبوڵڵا روونیکردەوە، بە مووشەک، دوو جار لەسەریەک گردبوونەوەی سەربازانی ئیسرائیلیان لە پێگەی گردی عەجەل لە باکووری شارۆچکەی کفاریوڤاڵ و لە نزیک دەروازەی هۆنین بەرامبەر شارۆچکەی مەرکەبای سنووری لە باشووری لوبنان کردووەتە ئامانج.
 
هەروەها رایگەیاند، بە گولـلەهاوەن هێرشی کردووەتە سەر کاروانی ئۆتۆمبێل و سەربازانی ئیسرائیل لە ناوچەی جدەیدەی مەیس ئەلجەبەل و پێگە نوێیەکەی سەر چیای بات لە شارۆچکەی عەيتروونی سنووری لە باشوور.
 
لە ئۆپەراسیۆنەکانی دیکەدا حیزبوڵڵا رایگەیاند، بە مووشەک هێرشی کردووەتە سەر سەنتەری "بێت ئەلجندی" لە شارۆچکەی کریات شمۆنە لە باکووری ئیسرائیل، دواتریش بە "مووشەکێکی جۆریی" و ژمارەیەک درۆنی هێرشبەر، هەمان پێگەی چەندجار پێکاوە.
 
حیزبوڵڵا ئاماژەی بەوەدا، هەر لە باکووری ئیسرائیل، بە ژمارەیەک درۆن و دوو جار مووشەکباران، گردبوونەوەی سەربازانی ئیسرائیلی لە شارۆچکەی کریات شمۆنە، شارۆچکەکانی زەرعیت، شومێرا و نەهاریای پێکاوە.
 
لە باشووری لوبنان، حیزبوڵڵا رایگەیاند، درۆنێکی ئیسرائیلی لە جۆری "هێرمس 450"ـی لە ئاسمانی شاری بنت جبێل بە "چەکی گونجاو" خستووەتە خوارەوە. گوتیشی، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل شوێنی کەوتنەخوارەوەی درۆنەکەیان لەنێوان شاری بنت جبێل و شارۆچکەی عەيتروون بۆردوومان کردووە.
 
لە راگەیێندراوێکی دیکەشیدا حیزبوڵڵا بڵاویکردەوە، بە مووشەک هێرشی کردووەتە سەربازانی ئیسرائیل لە پڕۆژەی تەیبەی باشووری لوبنان. گوتیشی، سێ تانکی جۆری "مێرکاڤا"یان پێکاوە. باس لەوەش دەکات دوو هێلیکۆپتەری بۆ گواستنەوەی بریندارەکان هێناوە.
 
هەروەها رایگەیاند، بە گولـلەهاوەن بنکەی سوپای ئیسرائیل لەسەر گردی خەزان لە شارۆچکەی عەديسەی سنووری و پێگە نوێیەکەی سەر چیای بات لە شارۆچکەی عەيتروونی سنووری تێکشکاندووە.
 
حیزبوڵڵا دەڵێت، بە مووشەک هێرشی کردووەتە سەر پێگەی گردی عەجەل لە باکووری شارۆچکەی کفاریوڤاڵ و بە ژمارەیەک درۆنیش، پێگەکانی رادار و ژوورەکانی کۆنترۆڵی لە بنکەی ئاسمانیی رامات دەیڤد پێکاوە. هاوکات سەربازگەی کتساڤیا-ی درۆنباران کردووە. 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تۆپبارانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان

تورکیا سەرکۆنەی ئۆپەراسیۆنی زەوینیی ئیسرائیل دژی لوبنان دەکات

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئۆپەراسیۆنی زەوینیی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان سەرکۆنە دەکات و دەڵێت، "جێبەجێکردنی سیاسەتی جینۆساید و سزادانی بەکۆمەڵی حکومەتی نەتەنیاهوو ئەم جارەیان لە لوبنان، دەبێتە هۆی کارەساتێکی نوێی مرۆیی لە ناوچەکەدا."