پاکستان: هێرشەکەمان بۆ سەر ئێران وەڵامە بۆ پێشێلکردنی سەروەریمان لەلایەن ئەو وڵاتەوە

18-01-2024
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی پاکستان رایگەیاند ئەو هێرشەی ئەمڕۆ کردیانە سەر ئێران، وەڵامە بۆ پێشێلکردنی سەروەرییان لەلایەن ئەو وڵاتەوە.
 
مومتاز زەهرا بەلووج، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی پاکستان قسەی بۆ رۆژنامەڤانان کرد و رایگەیاند "ئێران، بەبێ پرس و راوێژ خاکی وڵاتەکەمانی بۆردوومان کرد بۆیە هێرشەکەمان وەڵامە بۆ پێشێلکردنی سەروەریمان لەلایەن ئێرانەوە."
 
هێزی ئاسمانیی پاکستان بەرەبەیانیی ئەمڕۆ هێرشی مووشەکیی کردە سەر چەند پێگەیەکی گرووپە چەکدارەکان لە گوندێکی سنووری پارێزگای سیستان و بەلووچستان لە باشووری رۆژهەڵاتی ئێران. بەگوتەی بەرپرسانی پارێزگاکەی ئێران، بەهۆی هێرشەکەوە حەوت کەس کوژراون.
 
 
نوێدەکرێتەوە...

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە