دوو کەس لەسەر سنووری ئیسرائیل و ئوردن کوژران

18-09-2025
رێبەر حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لەسەر سنووری نێوان ئوردن و ئیسرائیل لە دیوی ئیسرائیل، دوو کەس کوژران. سوپای وڵاتەکە دەڵێت، هێرشکارەکە لە ئوردنەوە چووەتە نێو وڵاتەکە. 
 
رووداوەکە لەسەر سنووی شا حوسێن روویداوە. 
 
سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، "تیرۆریستێک بە بارهەڵگرێکەوە کە یارمەتیی مرۆیی لە دیوی ئوردنەوە هێنابوو تەقەی کرد و دوو کەسی کوشت."
 
سوپای وڵاتەکە دەڵێت، هێرشکارەکە ویستوویەتی یارمەتیی مرۆیی بۆ کەرتی غەززە ببات. سوپای ئیسرائیل تەقەی لە هێرشکارەکە کردووە و کوشتوویانە.
 
گوتەبێژی حکومەتی ئوردن دەڵێت، چاودێریی رووداوەکەی دەروازەی شا حوسێن دەکەن و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.
 
ئاسایشی ئوردن دەڵێت، دوای رووداوەکە، سوپای ئیسرائیل لەلای خۆیان، دەروازەکەیان داخستووە، بەڵام لە دیوی ئوردن بە کراوەیی ماوەتەوە.  
 
دەروازەی شا حوسێن، تاکە دەروازەی نێودەوڵەتییە بۆ فەلەستینییەکانی کەرتی رۆژئاوا کە پێویست ناکات بچنە نێو ئیسرائیل. 
 
لە رووداوێکی هاوشێوە و لە ئەیلوولی 2024، شۆفێری بارهەڵگرێکی ئوردنی لە هەمان دەروازە سێ سەربازیی ئیسرائیلی کوشت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

یسرائیل کاتس، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل: لە سووریا ناکشێینەوە

بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و یسرائیل کاتس، وەزیری بەرگریی ئەو وڵاتە رایانگەیاند، کە بە بەردەوامبوونی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیان لە کەرتی غەززە، لوبنان و سووریا پابەندن؛ جەختیشیان لەوە کردەوە ئیسرائیل نەک تەنیا لە ناوچەکە، بەڵکو لە ئاستی جیهانیشدا پێگەی خۆی وەک زلهێزێک چەسپاندووە.