وەزیرانی دەرەوەی 12 وڵاتی عەرەبی و ئیسلامی سەرکۆنەی هێرشەکانی ئێران دەکەن

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

وەزیرانی دەرەوەی 12 وڵاتی عەرەبی و ئیسلامی رایانگەیاند، سەرکۆنەی ئەو هێرشانە دەکەن کۆماری ئیسلامیی ئێران دەیانکاتە سەر ژێرخان و شوێنی سڤیلنشین و دەڵێن: "ئەو هێرشانە ناکرێت پاساویان بۆ بهێنرێتەوە."
 
وەزیرانی دەرەوەی ئەو وڵاتانە دوای کۆبوونەوەیەکى راوێژکارییان لە ریازى پایتەختی سعودیە، کە 18ی ئاداری 2026 کرا، راگەیێنراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە.
 
بەگوێرەی راگەیێنراوەکە، وەزیرانی دەرەوەی ئەو 12 وڵاتە سەرکۆنەی ئەو "هێرشە ئەنقەستانەیان" کردووە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران بە مووشەکی بالیستی و درۆن دەیانکاتە سەر شوێنی سڤیلنشین، ژێرخانى وەک دامەزراوەی وزە، وێستگەی پاڵاوتنی ئاو، فڕۆکەخانە و بارەگای دیپلۆماسی.
 
لەو کۆبوونەوە راوێژکارییەدا وەزیرانی دەرەوەی ئازەربایجان، بەحرەن، میسر، ئوردن، کوێت، لوبنان، پاکستان، قەتەر، سعوودیە، سووریا، تورکیا و ئیمارات بەشدار بوون.
 
وەزیرانی دەرەوەی ئەو وڵاتانە جەختیان کردەوە کە ناکرێت بە هیچ شێوەیەک پاساو بۆ ئەو هێرشانە بهێنرێتەوە و داوایان لە ئێران کرد دەستبەجێ هێرشەکان رابگرێت.
 
ئەو هەڵوێستەی وەزیرانی دەرەوەی 12 وڵاتەکە دوای ئەوە بوو کە لە 18ی ئاداردا ئێران هێرشی کردە سەر چەند وێستگەیەکى وزەی قەتەر، ئیمارات و سعودیە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە