نوێنەری عێراق لە کۆمکاری عەرەبی: دەستوور رێگری دەکات خاکەکەمان بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتان بەکاربهێندرێ

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
مالیک محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

نوێنەری عێراق لە کۆمکاری عەرەبی دەڵێت، بەپێی دەستوور رێگە نادرێت خاکی عێراق بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دیکە بەکاربهێنرێ؛ ئاماژە بەوەش دەکات کە "ئیسرائیل هۆکاری سەرەکیی پشێوییەکانی ناوچەکەیە."
 
ئەمڕۆ سێشەممە 21ی نیسانی 2026، قەحتان تەها خەلەف، باڵیۆزی عێراق لە قاهیرە و نوێنەری عێراق لە کۆمکاری عەرەبی، سەرۆکایەتیی شاندی عێراقی لە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی وەزیرانی دەرەوەی عەرەب کرد، کە بە شێوەی ئۆنلاین بۆ تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە بەڕێوەچوو.
 
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، لە کۆبوونەوەکەدا باس لەو هێرشانە کراوە کە دەکرێنە سەر وڵاتانی ناوچەکە و لێکەوتە ئەمنییەکانیان.
 
قەحتان تەها خەلەف لە گوتارەکەیدا رایگەیاند: "حکومەتی عێراق سوورە لەسەر دروستکردنی پەیوەندییەکی پتەو لەگەڵ برا عەرەبەکانی، ئەمەش لە دەستووری عێراقەوە سەرچاوە دەگرێ کە بە روونی رێگری دەکات لە بەکارهێنانی خاکی وڵات بۆ هێرشکردنە سەر هەر وڵاتێکی دیکە."
 
نوێنەرەکەی عێراق ئاماژەی بەوە کرد، حکومەت رێکاری پێویست دەگرێتەبەر بۆ رێگریکردن لە هەر کارێکی لەو شێوەیە ئەگەر بسەلمێندرێت؛ هەروەها باسی لەوە کرد کە "عێراق خۆی رووبەڕووی هێرشی لایەنە جیاوازەکانی جەنگەکە بووەتەوە و چەندین جار دامەزراوەی مەدەنی و سەربازییەکانی سوپای عێراق کراونەتە ئامانج."
 
نوێنەرەکەی عێراق رایگەیاند: "عێراق پێیوایە ئیسرائیل هۆکاری سەرەکیی ئەو پشێوییەیە کە ناوچەکە بەخۆیەوە دەبینێت" و داواشی کرد کە چاوپۆشی لە ئامانج و سیاسەتە فراوانخوازییەکانی ئیسرائیل نەکرێ کە "هەڕەشە لە سەقامگیریی ناوچەکە دەکەن".
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نەبی بەری، سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان

سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان بۆ ئیسرائیل: ئەگەر نەکشێنەوە هەموو رۆژێک بۆنی بەرگری دەکەن

نەبی بەری، سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان هۆشداری دەداتە هێزەکانی ئیسرائیل کە لە باشووری وڵاتەکەن و دەڵێت، ئەگەر نەکشێنەوە رووبەڕووی بەرگریی چەکداری دەبنەوە. ئەم هەڕەشەیەش تەنیا چەند رۆژێک پێش دەستپێکردنی گفتوگۆکانی واشنتن دێت.