وەزیری بەرگریی ئیسرائیل: پردەکانی سەر رووباری لیتانی دەڕووخێنین و خانووەکانی سنوور خاپوور دەکەین

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

ئیسرائیل کاتس، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە تەلئەڤیڤ رایگەیاند، لەگەڵ بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکەی فەرمانیان بە سوپا کردووە هەموو ئەو پردانەی لەسەر رووباری لیتانیی لوبنان بەکاردێن، دەستبەجێ بڕووخێنن. 
 
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ئاماژەی بەوە کرد، ئامانج لە رووخاندنی پردەکان رێگریکردنە لەوەی چەکدارانی حیزبوڵڵا و چەکەکانیان بەرەو باشوور بگوازرێنەوە.
 
 کاتس گوتی، فەرمانیان داوە "پڕۆسەی وێرانکردنی خانووەکانی لوبنان لە گوندەکانی سەر هێڵی بەریەککەوتن خێراتر بکرێ"؛ ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەمە رێک هاوشێوەی مۆدێلی "بەیت حەنوون و رەفەح" دەبێت لە کەرتی غەززە، تاوەکو هیچ "هەڕەشە"یەک لەسەر کۆمەڵگە ئیسرائیلییەکان نەمێنێت.
 
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، ئیسرائیل کاتس باسی لە بەردەوامیی ئۆپەراسیۆنە زەوینییەکانی سوپای وڵاتەکەی لەنێو خاکی لوبنان کرد و گوتی: "بە گوڕوتینەوە بەردەوامین."
 
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل گوتیشی، سوپای وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لەوەی کە خۆی بە ئاسانکاری بۆ گواستنەوە و دوورخستنەوەی دانیشتووانی باشووری لوبنان بۆ باکووری رووباری لیتانی ناوی برد. کاتس گوتی: "ئێمە سوورین لەسەر ئەوەی رێگە نەدەین دۆخی پێش 7ی ئۆکتۆبەر دووبارە ببێتەوە. ئێمە بەڵێنمان داوە پارێزگاری لە دانیشتووانی باکوور بکەین و ئەوەش رێک ئەو کارەیە کە دەیکەین."
 
ئەم گوتەیە لە کاتێکدایە، لە 2ی ئەم مانگەوە جەنگی نێوان حیزبوڵڵا و ئیسرائیل دەستی پێکرد، ئەوەش دوای ئەوەی گرووپە چەکدارییە لوبنانییەکە بە مووشەک هێرشی کردە سەر باکووری ئیسرائیل. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هیلیکۆپتەرێک. وێنەکە تەنیا بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە

لە قەتەر هیلیکۆپتەرێکی سەربازیی کەوتە خوارەوە و 6 کەس گیانیان لەدەستدا

قەتەر گیانلەدەستدانی 6 کەسی لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی هیلیکۆپتەرێکی سەربازیی وڵاتەکەی لە ئاوە هەرێمییەکانیدا راگەیاند ودەڵێت:" وەزارەتی بەرگریش دەڵێت، رووداوەکە لەکاتی ئەرکێکدا و بەهۆی "کێشەیەکی تەکنیکی"یەوە بووە.