میری قەتەر و ئیسماعیل هەنیە لە دەوحە کۆبوونەوە و باسی بونیادنانەوەی غەززەیان کرد

23-05-2021
سۆران عومەر
نیشانەکردن بزووتنەوەی حەماس قەتەر ئیسماعیل هەنیە
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

میری قەتەر لە دەوحەی پایتەختی وڵاتەکەی لەگەڵ بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس کۆبووەوە. بزووتنەوەی حەماس دەڵێت، کۆبوونەوەکە تایبەت بووە بە قسەکردن لەسەر هەوڵەکان بۆ بونیادنانەوەی غەززە، ئەوەش دوای شەڕی 11 رۆژەی حەماس و ئیسرائیل و هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆسەر ئەو ناوچەیە.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 23-05-2021 ئیسماعیل هەنیە، بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس گەیشتە دەوحەی پایتەختی قەتەر؛ نووسینگەی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس لەوبارەیەوە لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، قەتەر ئامادەیی دەربڕیوە هاوکاریی خەڵکی غەززە بکات و رۆڵی هەبێت لە بونیادنانەوەی ناوچەکە و نۆژەنکردنەوەی شوێنە زیانلێکەوتووەکان.
 
قەتەر لە ماوەی چەند ساڵی رابردووشدا بە ئاگاداریی ئیسرائیل بەردەوام هاوکاریی مرۆیی ناردووەتە غەززە و بودجەی تایبەت بە چەند پرۆژەیەکی ژێرخانی وەکو نەخۆشخانە، شوێنی نیشتەجێبوون و قوتابخانەی دابینکردووە.
 
رۆژی شەممە 22-05-2021 ناجی سەرحان، بریکاری وەزارەتی کار و نیشتەجێکردنی حکومەتی فەڵەستین لە کەرتی غەززە بە ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشیەیتد پرێسی راگەیاند، لە شەڕی 11 رۆژەی نێوان بزووتنەوەی حەماس و گرووپە چەکدارە هاوکارەکانی لەگەڵ سوپای ئیسرائیل، زیاتر لە 15 هەزار خانوو و باڵەخانە زیانیان بەرکەوتووە.
 
ناجی سەرحان ئاماژەی بەوەش کرد، هەڵسەنگاندنە سەرەتاییەکانیان ئەوە دەردەخەن کە شەڕەکە زیانی 150 ملیۆن دۆلاری بە کەرتی غەززە گەیاندووە، بەڵام ئەوە دوایین هەڵسەنگاندنیان نییە.
 
لە 10ی ئەم مانگەدا شەڕ لەنێوان گرووپە چەکدارەکانی کەرتی غەززە و ئیسرائیل دەستیپێکرد و تاوەکو 21ی مانگ بەردەوام بوو، بەهۆی شەڕەکەوە 246 کەس لە غەززە کوژران کە لەنێویاندا 66 منداڵ هەبوون، زیاتر لە 1900 کەسیش برینداربوون. لە ئیسرائیلیش 12 کەس کوژران و 357 کەسی دیکەش برینداربوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی درۆنێک لە ئاسمان

راپۆرتێک: 500 درۆن لە عێراقەوە ئاراستەی سعودیە کراون

ئەو گرووپە میلیشیاییانەی عێراق کە نزیکن لە ئێران، لە ماوەی جەنگدا، دەیان درۆنیان ئاراستەی سعودیە و وڵاتانی کەنداو کردووە؛ ئەمەش جەنگێکی "بێ دەنگی" لە نێو جەنگە گەورەکەدا دروستکردووە